7 رۆژ پێش ئێستا 201 جار خوێنراوەتەوە

تۆڕی میدیایی كۆمەڵ بەشداری كۆبوونەوە گشتییەكانی كۆمەڵی ئیسلامی كرد

په‌یام

لەدرێژەی ئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامی، كۆبوونەوە گشتیەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆنفرانسە ناوچەییەكان بەردەوامی هەیە و تائێستاش زۆربەی ناوچەو مەڵبەندو ئۆرگانەكانی كۆمەڵی ئیسلامی لەتەواوی ناوچەكان دەنگدانیان تێدا ئەنجامدراوە، لەو چوارچێوەیەشدا تۆڕی میدیایی كۆمەڵ وەك دەزگایەكی گرنگی كۆمەڵی ئیسلامی بەشداری پڕۆسەكەی كرد.
لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا هاوژین عومەر سەرۆكی لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرە سووپاسی ئەندام و كادرانی ڕاگەیاندنی كۆمەڵی ئیسلامی كرد كە ماندونەناسانە خزمەتی كاروانی كۆمەڵی ئیسلامییان كردووە و بە پاداشتێكی كەم خزمەتێكی زۆر و بەرچاویان كردووە.
هاوكات تیشكی خستە سەر دوایین گۆڕانكارییە گرنگەكانی ناوچەكە و بارودۆخی هەنوكەیی كۆمەڵی ئیسلامی و كۆبوونەوە گشتییەكان و ئامادەكارییەكانی كۆنگرەی چوارەمی بۆ ئامادەبووان ڕونكردەوە.
دواتر ئەندامانی تۆڕی میدیایی كۆمەڵ لە پڕۆسەیەكی ئازاد و كراوە و شەفافدا نوێنەرانی خۆیان بۆ كۆنفرانسە ناوچەییەكان دایریكرد كە وابڕیارە پاش كۆتایی هاتنی كۆبوونەوە گشتییەكان دەستپێبكات.
 هەروەها تەندروستكارانی كۆمەڵی ئیسلامی لە سنوری مەڵبەندی سلێمانیش بەشداری كۆبوونەوە گشتییەكە بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ جه‌خت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ داواكارییه‌كانی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ عێراق ده‌كاته‌وه‌

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. ئێواره‌ كۆڕێك بۆ مامۆستا عه‌لی باپیر سازكرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه‌ كۆبوونه‌وه‌ گشتییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ د.موحسین عه‌بدولحه‌مید كرد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئاهەنگێكی جەماوەری بەبۆی یادی لە دایكبوونی پیشەوای مرۆڤایەتی ئەنجامدرا

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    كۆبوونەوەی گشتی ناوەندی سلێمانی رێكخراوی قوتابیانی كوردستان ئەنجامدرا

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجوومه‌نه‌كانی پیره‌مه‌گروونی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبونەوەی گشتیان ئەنجامدا

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    تۆڕی میدیایی كۆمەڵ بەشداری كۆبوونەوە گشتییەكانی كۆمەڵی ئیسلامی كرد

سەرەتا