13/01/2025
320 جار خوێنراوەتەوە
ئەبو عوبەیدە: زیانی زایۆنییەكان لە كەرتی غەززە زۆر لەوە زیاترە كە بڵاو دەكرێتەوە
پەیام
وتەبێژی كەتیبەكانی قەسسام بڵاویكردەوە، تەنها لەماوەی 72 كاتژمێری ڕابردوودا 10 سەربازی داگیركەری زایۆنی كوژران و دەیانی دیكەیان لێ برینداربووە، هەروەها راشیگەیاندووە، زیانەكانیان زۆر لەوە زیاترە كە بڵاو دەكرێنەوە.
ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی كەتیبەكانی قەسسام باڵی سەربازی حەماس رایگەیاندووە، زیانەكانی قەوارەی داگیركەری زایۆنی زۆر لەوە زیاتر و گەورەترە كە لە میدیاكانیاندا بڵاودەكرێنەوە، لە بەرامبەردا خەباتكارانی حەماس بە ورەیەكی بەرزی ئیمانییەوە دەجەنگن و خەبات دەكەن.
ئەبو عوبەیدە، راشیگەیاندووە، لەماوەی 72 كاتژمێری ڕابردوودا 10 سەربازی داگیركەری زایۆنی كوژران و دەیانی دیكەیان لێ برینداربووە، ئەوەی كە قەوارەی زایۆنی توانیویەتی لە داگیركاری كەرتی غەززە بەدەستی بهێنێت تەنها وێرانكاری و تێكدان و كۆمەڵكوژییە دەرحەق بە گەلی ستەملێكراوی فەلەستین.
لە هەمان كاتدا تەندروستی كەرتی غەززە بڵاویكردوەتەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 19 فەلەستینی شەهیدبوون و 71 كەسی دیكەش برینداربوون، هەروەها ژمارەی شەهیدانیش گەیشتوەتە 46 هەزار و 584 كەس، هەروەها 109 هەزار و 731 كەسیش برینداربوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە