12/01/2025
500 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا عهلی باپیر بۆ ئهحمهد شهرع: خوازیارین كورد خۆشی له بوون و مافهكانی ببینێ له سوریای داهاتوودا
پهیام
کوردی - عەڕەبی
-------
مامۆستا عەلی باپیر نامەیەك بۆ ئەحمەد شەرع دەنێرێت
دوای ڕووخانی ڕژێمی بنەماڵەی ئەسەد و هاتنە ئارای گۆڕانكارییەكان لە سووریا، مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، نامەیەكی نارد بۆ بەڕێز ئەحمەد شەرع فەرماندەی گشتیی بەڕێوەبردنی سووریا، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:
بۆ برای فەرماندە ئەحمەد شەرع
فەرماندەی گشتیی بەڕێوەبردنی سووریا
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
خۆشحاڵم كە ئەم نامەیەتان بۆ دەنێرم، پاش پیرۆزبایی لێكردنتان بە سەركەوتن بەسەر ڕژێمی دیكتاتۆریی فەوتاودا، ڕژێمی حوكمڕانیی بەششار ئەسەدی بەعسیی، ئەو ڕژێمەی كە خراپە و تاوانكاریی لە زەویدا بڵاوكردەوە و، تاڵاوی زەلیلیی و ڕیسوایی بە گەلانی سووریا چێژت بە هەموو پێكهاتەكانیەوە.
ڕزگاركردنی سووریا لە ژێر نیری ئەو ڕژێمە تاوانكار و خۆسەپێنەر و پێشێلكارەی مافی گەلانی سووریا، هەنگاوێكی گرنگە، بەڵكو بازدانیكی جۆرییە بۆ خەڵكی سووریا و، شۆڕشگێڕانی بە سەركردایەتیی ئێوە بەرەو ئازادیی، ئومێدمان وایە ئەو كاروانە بەپیت و فەڕە بەردەوام بێت بۆ تەواوكردنی بەدەستهێنانی خواستەكانی گەلانی سووریا و، دەستەبەركردنی مافەكانی هەموو هاووڵاتییان بە عەڕەب و كورد و هەموو خەڵكی ئەو وڵاتە، تاك تاك و پێكهاتەكان، مسوڵمانان و ئەوانی دیكەش، لەژێر چەتری سەروەریی یاسا و هاووڵاتییبوون.
ئێوە ئەمڕۆ - وەك لەلاتان ڕوونە - لە قۆتاغی بەڕێوەبردنی وڵاتدان كە جیایە لە قۆناغی شۆڕش، لەبەر ئەوە لە خوا "سبحانه وتعالی" دەپاڕێینەوە سەركەوتووتان بكات بۆ هەر شتێك كە لە سوودی ئایینەكەی و بەندەكانیدایە، لە بنیاتنانەوەی سووریایەكی گەشەسەندوو لەژێر سایەی حوكمڕانییەكی مسوڵمانانەی دادگەر، دوور لە خۆسەپاندنی پێكهاتەیەك بەسەر ئەوانی دیكەدا و، خوازیارین گەلی كوردمان خۆشی لە بوون و مافەكانی ببینێ لە چوارچێوەی حوكمڕانیی داهاتوو لە ژێر سەركردایەتیی دانایانەتاندا، وەك خوا "سبحانه وتعالی" دەفەرموێ: (وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا)، واتە: (گێڕاومانن بۆ چەندان نەتەوەو هۆز تاکو پێك ئاشنابن)، بەڵام ڕژێمی لەناوچوو نكووڵیی لە ناسنامەی گەلی كورد كرد و، هاووڵاتییانی كوردی بێبەش كرد لە سادەترین مافی هاووڵاتییبوون، وەك: داڕنینیان لە ڕەگەزنامەی سووریی و، بەڵگەنامەی هاوسەرگیریی و، نەڕەخساندنی هەلی دامەزراندنیان بەو بڕوانامە زانكۆییەی كە دوای چەندین ساڵ خوێندن بەدەستیان دەهێنا.
لە خوای پەروەردگار دەپاڕێینەوە كە سووریای نوێ و وڵاتی شام بپارێزێت لە بۆسەی پیلانگێڕان و پیلانەكانیان و، بیگەیەنێتە كەناری ئارامیی و سەقامگیریی.
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته
براتان
عەلی باپیر
سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان / عێڕاق
11 / ڕەجەب / 1446 ك
11 / 1 / 2025 ز
-----------------------------------
یوجه الشيخ علي باپیر رسالة إلی القائد أحمد الشرع
بعد سقوط نظام عائلة الأسد وحدوث تغییرات علی الساحة السورية، وجه الشيخ علي باپیر رئيس جماعة العدل الكوردستانية، رسالة إلی القائد أحمد الشرع القائد العام لإدارة سوريا، أدناه نص الرسالة:
إلی الأخ القائد أحمد الشرع
القائد العام للإدارة السورية
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
يسرُّني أن أوجِّه إلیكم هذه الرسالة بعد تهنئتكم بالنصر علی النظام الدكتاتوري البائد، نظام حكم بشار الأسد البعثي، الذي عاث في الأرض فساداً وأذاق الشعب السوري بكل مكوناته الذلَّ والهوان.
تحریر سوريا من نير هذا النظام المجرم المستبد لحقوق شعبه، هو خطوة مهمة بل قفزة نوعية للشعب السوري وثواره بقیادتكم نحو الحریة، آملين أن تستمر هذه المسیرة المباركة لاستكمال تحقیق متطلبات الشعب السوري وضمان حقوق جمیع المواطنين عرباً و كورداً وكل من ینتسب إلی هذا البلد العریق أفراداً ومكونات، مسلمين وغيرهم، في ظل سيادة القانون والمواطنة.
فأنتم اليوم في حقبة إدارة الدولة التي هي تختلف عن طور الثورة كما لا يخفی عليكم، لذا نسأل الله تعالی أن يوفقكم لما فيه خیر دینه وعباده، من بناء سوریا مزدهرة تحت سلطة مسلمة عادلة بعيدة عن تسلُّط مكون واحد علی رقاب الآخرین، وأن یتمتَّع شعبُنا الكوردي بوجوده وحقوقه ضمن السلطة تحت قيادتكم الحكيمة، كما قال سبحانه وتعالی في محكم كتابه: (وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا)، لكن النِّظام البائد أنكر هويته وحرَم المواطنين الكورد من أبسط حقوق المواطنة، كتجریدهم من الجنسية السورية، وشهادة الزواج، وعدم إتاحة الفرص لهم في العمل بالشهادات الجامعية التي كانوا يحصلون علیها بعد سنوات من الدراسة.
سائلین المولی عز وجل أن یحفظ سوریا الجدیدة وبلاد الشام، من كید الكائدین ومؤامراتهم، ویوصله إلی بَرِّ الأمان والإستقرار.
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته
أخوكم
علي باپیر
رئيس جماعة العدل الكوردستانية / العراق
11 / رجب / 1446 هـ
11 / 1 / 2025 م
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە