12/01/2025
148 جار خوێنراوەتەوە
سودانی ده‌چێته به‌ریتانیا
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌چێته به‌ریتانیا و دۆسیه‌ی ئه‌منی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته تاوتوێ ده‌كات.
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و له‌نده‌نی پایته‌ختی شانشینه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێ بكه‌وێت و نوێترین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و گۆڕانكارییه هه‌رێمییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته تاوتوێ بكات.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه: سوودانی هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ خۆبه‌دوورگرتن له جه‌نگ و ململانێی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها دۆسیه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و پڕچه‌ككردنن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌ریتانیا تاوتوێ ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له دیداره‌كانی به‌ریتانیادا دۆسیه‌ی ئه‌منی و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌یشی بۆ كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا باس ده‌كات هه‌روه‌ها تاوتوێی چاره‌نووسی گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌كرێت به‌و پێیه‌ی خواستێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه كه چه‌ك بكرێن.
سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ له‌نده‌ن دوای ئه‌وه دێت 30 ی مانگی ڕابردوو باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی كرد و ئاماده‌كارییه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته ڕوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە