7 رۆژ پێش ئێستا 180 جار خوێنراوەتەوە

گواردیۆلا بۆچوونی خۆی لەسەر کلوپ و ئانفێڵد ڕاگەیاند

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەرسیتی کارەکانی یۆرگن کلوپ لەگەڵ یانەی لیڤەرپووڵ بە پەرچوو ( موعجیزە ) ناو دەبات.

 

 لە میانی ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەیی بۆ یاری یانەکەی بەرانبەر لیڤەرپووڵ بۆی سازکرابوو، گواردیۆلا وتی: یاریگای ئانفێڵد یەکێکە لە قورسترین یاریگاکانی ئەوروپا، بەڵام من ئارەزووی یاریکردن لەو یاریگایەدا دەکەم.

لە درێژەی قسەکانیدا پێپ ئاماژەی بەوەکرد کلوپ لەگەڵ بوروسیا دۆڕتمۆندیش کاری زۆر سەرکەوتووی کردووە و زۆر بە ئاسانی دەتوانیت هەڵسەنگاندن بۆ ئەو کاریگەریانە بکەیت کە ئەو ڕاهێنەرە لەسەر ئەو یانە ئەڵمانییە دورستی کردبوو.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی ستیزن دەڵێت: پێش ئەوەی کلوپ پەیوەندی بە لیڤەپووڵەوە بکات ئەو یانەیە بۆ بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ پاڵێواراو نەبوو، بەڵام لە ماوەی 3 بۆ 4 ساڵدا بەشێوەیەکی پەرچوو ئاسا ( موعجیزە)یی یانەکەی دروستکردۆتەوە و شایستەی ئەوەن سەیری یارییەکانیان بکەیت.

سەبارەت بە ئەگری شکستیان بەرانبەر لیڤەرپووڵ گواردیۆلا وتی: ئەو ئەنجامێکی قورس دەبێت چونکە جیاوازی نێوانمان بۆ 9 خاڵ بەرز دەبێتەوە، دەبێت ئەوەمان لە بەرچاو بێت کە وەرزی ڕابردوو ڕیدز تەنیا یەک شکستی تۆمار کردبوو، ئەم وەرزەش تا ئێستا هیچ شکستێکی نییە.

لە کۆتایی قسەکانیشیدا پێپ گواردیۆلا ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی پێکان لە ڕانیدا، ئیدرسۆن مۆڕایشی گۆڵپارێزی بەرازیلی ناتوانێت یاری بکات، لە بری ئەویش کلاودیۆ بڕاڤۆ شوێنی دەگرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەڵوێستی سوارێز لە بەرانبەر هەوڵەکانی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی سەرە ڕم چۆنە؟

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێگەیەکی جیهانی وەڵام دەداتەوە، ئایا لە 3 ساڵی ڕابردوودا کریستیانۆ هیچ مەهارەیەکی ئەنجام داوە؟

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیشامپ هۆکاری نا جێگیری ئاستی گریزمان لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    زڵاتان ماڵئاوایی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڤیداڵ بە شێوەیەکی فەرمی وەڵامی گرێبەستی ئینتەرمیلانی دایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەرمی... ئارسن ڤینگەر گرێبەستی واژۆ کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی مانچستەر سیتی ڕاگیرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە مێرکاتۆی زستانەدا بەرشەلۆنە دەستبەرداری 3 یاریزانی دەبێت

سەرەتا