7 رۆژ پێش ئێستا 258 جار خوێنراوەتەوە

دادوەرو داواکارانی گشتی مانگرتوو وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌ده‌نه‌وه‌

په‌یام

دادوەر و ئەندامانی مانگرتووی داواكاری گشتی گەرمیان ئامادەن بە مەرج مانگرتنەكەیان هەڵبوەشێننەوە.


ئەو دادوەر و ئەندامانەی داواكاری گشتی گەرمیان كە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە مانیان گرتووە، ڕاگەیەندراوێكیان بۆ ڕای گشتی بڵاو كردەوە‌و ڕایانگەیاند: تا ئەوكاتەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم سەبارەت بە لێكۆڵینەوە لە دادوەرانی گەرمیان، هەڵدەوەشێتەوە، لە مانگرتن بەردەوام دەبین.


بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی گەرمیان ڕێگەی بە گەندەڵی‌و دەستوەردانی حزبی لە كاروبارە یاساییەكان داوە‌و ئەوانیش لە ڕوانگەی هەست بە بەرپرسیارێتی سكاڵایان لە دژی تۆمار كردووە.


دادوەر و ئەندامانی داواكاری گشتی گەرمیان داوا لە ڕای گشتی دەكەن پشتیوانییان لێ بكەن، چونكە ئەنجومەنی دادوەری بڕیاری داوە لیژنە لەسەر ئەو دادوەرانە بگرێت كە سكاڵاكەیان تۆمار كردووە‌و بڕیارە وەك سزایەك ڕاژەكەیان بگوازێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 35 خولەک پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوتابیانی‌ قوتابخانه‌كانی‌ خوێندنی‌ ئیسلامی‌ له‌ دهۆك گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سۆران.. بەهۆی روخانی دیوارێکەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌یدسادق.. فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داوا ده‌كرێت پزیشكه‌ خۆبه‌خش و گرێبه‌سته‌كانی‌ ڤێته‌رنه‌ری‌ بكرێنه‌ هه‌میشه‌یی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قوباد تاڵەبانی: زیندان شوێنی رۆژنامەنووس نییە، شوێنی دزو پیاوکوژانە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆیه‌كی نوێی ئامانج بابانی‌و لانه‌ محه‌مه‌دو مناڵه‌كه‌یان بڵاوده‌كاته‌وه‌

سەرەتا