11/01/2025
373 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ نمە باران دەبارێت و لەکاتەکانى شەودا دابارین زیاتر دەبێت
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لەدوانیوەڕۆوە نمە باران دەبارێت و لەکاتەکانى شەودا دابارین زیاتر دەبێت، سبەینێش لەکاتەکانی بەیانیدا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە، پلەکانى گەرماش بەمشێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ شەممە 11 -1 - 2025
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە دوای نیوەرۆ وە باران بارین بە شێوەی نمە باران دەست پێدەکات لە کاتەکانی شەودا رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم لە گەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێت بە (3 - 5) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 05 - 15 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8– 10 ) کم دەبێت.
سبەی یەک شەممە 12- 01 - 2025
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی بەیانیدا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم پاشان ئاسمان دەگۆرێت نیمچە هەور.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 05 - 15 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8– 10 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 12 پلەى سیلیزى
دهۆک : 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 3 پلەى سیلیزى
سۆران : 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى 11- 01- 2025
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە