10/01/2025
148 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا سزا بەسەر بەرپرسانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەسەپێنێت
پەیام
وەك وەڵامدانەوەیەك دژی بڕیاری دەستگیركردنی سەرۆكوەزیرانی زایۆنی، ئەمریكا سزای بەسەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتییدا سەپاند.
ئەنجوونی نوێنەرانی ئەمریكا (كۆنگرێس) ڕایگەیاند، ڕەشنووسێكی پەسەند كردووە و تێیدا سەپاندنی سزا بەسەر بەرپرسانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە خۆدەگرێت و ڕێگرییان لێ دەكات مۆڵەتی سەردانیكردن (ڤیزە)ی ئەمریكایان پێ بدرێت.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: رێكارەكانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی نایاسایین و هەڕەشە لە ئەمریكا و هاوپەیمانانی دەكەن.
كۆنگرێس داوای لە حكومەتی وڵاتەكەیشی كردووە هەر بڕیارێكی پارەداركردنی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی هەڵبوەشێنێتەوە.
بڕیارەكەی كۆنگرێسی ئەمریكا وەك وەڵامدانەوەیەك دژی بڕیاری دەستگیركردنی بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆكوەزیران و و یواف گالانت وەزیری بەرگریی پێشووی قەوارەی زایۆنی دێت كە لە پای تێوەگلانیان لە تاوانی جەنگ لە 22ی تشرینی دووەمی 2024 بۆیان دەركرابوو.
ئەوەیش لە كاتێكدایە سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی زیاتر لە 15 مانگە هێرشێكی نابەرانبەری بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی ئەمریكا بۆ سەر كەرتی غەززە دەست پێكردووە و تێیدا مەدەنییەكان و ژێرخانی ئابووری گرنگ و قوتابخانە و نەخۆشخانەكانی بە ئامانج گرتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە