07/11/2019 555 جار خوێنراوەتەوە

یاریزانێکی پورتوگال: گواردیۆلا باشترین ڕاهێنەری جیهانە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

جواو کانسێلۆی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی پێیوایە پێپ گواردیۆلای ئیسپانی باشترین ڕاهێنەری جیهانە.

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سکای سپۆرتی ئیتاڵی، کانسێلۆ سەبارەت بە ڕۆیشتنی لە یۆڤانتۆس و پەیوەندیکردنی بە مانچستەر سیتییەوە وتی: بەو هۆیەوە سوودی زۆرم لە گواردیۆلا بینیووە و پێشموایە باشترین ڕاهێنەری جیهانە. لە درێژەی قسەکانیدا ئەو بەرگریکارە پۆرتوگالییە ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان وەک مانچستەر سیتی پێشەنگی گروپەکەیان گرتووە و خاڵێکی شایستەیان لەسەر یاریگای ئەتڵەنتا بەدەستهێناوە و لە یارییەکانی داهاتووشدا هەوڵی زیاتر دەدەن.

 

لە کۆتایشدا کانسێلۆ سەبارەت بە کارتە سوورەی بڕاڤۆ ئەوەی خستەڕوو کە ئەو گۆڵچییە شایستەی کارتی سوور نەبووە، لەبەر ئەوەی بەر یەککەوتنی لەگەڵ ئیلیچیچ ڕووینەداوە و بڕیارەکەی ناوبژیوان دادپەروەرانە نەبووە.




Chat conversation end

Type a message...


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 1 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا