پێش 2 هەفتە 1176 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌و دادوه‌ره‌ی سه‌دام حسێن ـی دادگاییكرد، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمه‌وه‌ به‌ نهێنی سزای ئاگاداركردنه‌وه‌ی بۆنێردراوه‌


ئه‌و دادوه‌ره‌ی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی‌ حزبی‌ به‌عسی‌ دادگاییكرد، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمه‌وه‌ به‌ نهێنی سزای ئاگاداركردنه‌وه‌ی بۆنێردراوه‌ و به‌ كه‌مته‌رخه‌میش ناوی ده‌بات، خودی دادوه‌ره‌كه‌ش هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ په‌یام پشتڕاستكرده‌وه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ حاكم ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مین به‌په‌یامی ڕاگه‌یاند: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری نوسراوێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئاراسته‌كردووه‌، كه‌ ئه‌و پێی‌ وایه‌ نوسراوێكی نایاساییه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی وه‌ڵامی ئه‌و نوسراوه‌ ده‌داته‌وه‌.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم به‌ به‌بێ ناوهێنانی حاكم ڕزگار به‌ كه‌مته‌رخه‌م ناوده‌بات و ده‌ڵێت: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ ده‌وامی فه‌رمی خۆی پابه‌ند بێت ، چونكه‌ هه‌موو ڕۆژێك كاتژمێر نۆ و 30 خوله‌ك بۆ ده‌وام ئاماده‌ ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم له‌سه‌ر حاكم ڕزگار وتوشیه‌تی: له‌ راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ كه‌مته‌ر خه‌می ده‌كات چونكه‌ له‌ به‌شداری كردن له‌ تاوتوێكردنی كێشه‌و داواكان له‌ هه‌ردوو ده‌سته‌ی سزای و شارستانی ئاماده‌نابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێچیرڤان بارزانی: سیستمی‌ ئیداری‌ عێراق ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌ی‌ پێدا بكرێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری سێ شارۆچكه‌ی پارێزگای هەولێریان بۆردومانکرد

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم: هەولێرو بەغدا لە ڕێککەوتن نزیکبونەتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش‌و هه‌وای‌ ئه‌مرۆو سبه‌ینێ

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. ٢١ەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ بەرووبووم و ئامێرەکانی کشتوکاڵی دەکرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سۆران.. 44 کەس لەسەر مادەی هۆشبەر دەستگیرده‌كرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    "تاوه‌كو ئێستا له‌خۆپیشاندانه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان 45 هاوڵاتی‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌"

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گۆڕانكاری‌ له‌ چه‌ند لیژنه‌یه‌كی‌ په‌ڕله‌مان ده‌كرێت‌و چه‌ند لیژنه‌یه‌كی‌ نوێ هه‌ڵده‌بژێدرێن

سەرەتا