پێش 2 هەفتە 208 جار خوێنراوەتەوە

کلوپ: وەڵامی گواردیۆلا نادەمەوە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یۆرگن کلوپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی جگە لەوەی پێیوایە پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی باشترین ڕاهێنەرە لە جیهاندا، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەتیدەکاتەوە لە بەرانبەر هێرشەکانی پێپ بۆ سەر سادیۆ مانێ وەڵامی ئەو ڕاهێنەرە ئیسپانییە بداتەوە.

 

لە میانی لێدوانێکیدا کە ڕۆژنامەی سکای سپۆرتسی بەڕیتانی بڵاویکردۆتەوە، کلوپ لەبارەی یارییەکەیانەوە بەرانبەر مانچستەر سیتی دەڵێت: من ڕێزێکی زۆری گواردیۆلا دەگرم و ئەو باشترین ڕاهێنەری جیهانە و بردنەوە لە یانەکەی زۆر قورسە، دڵنیام یارییەکی داخراو دەبێت.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی لیڤەرپووڵ ئاماژەی بەوەکرد هەرچەندە گورادیۆلا لە دەستپێکی قسەکانیدا هێرشیکردۆتە سەر مانێ و پێویست دەکات وەڵامی بداتەوە، بەڵام ئەو وەک کلوپ ئەو کارە ناکات.

لە کۆتایی قسەکانیدا کلوپ ڕەتیکردەوە بردنەوە لە مانچستەر سیتی واتای یەکلایکردنەوەی نازناوەکە بێت و وتی: ئەگەر لە مانچستەر سیتی ببەینەوە ئەوا ئێمە لە هەفتەی 12 یارییەکمان بردۆتەوە و خولەکە کۆتایی نەهاتووە و پێویست دەکات یارییەکانی دیکەش ببەینەوە، چونکە ئەگەر دواتر یارییەکان بدۆڕێنین ئەوا لە کۆتایدا نازناوەکە لەدەست دەدەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانچینی مەرجی گەڕانەوەی بالۆتێللی بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئاشکرا دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنتی لە مەترسییەکی گەورەدایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شەڕی نێوان مێسی و ڕاهێنەری بەڕازیل، ئەو دیمەنەی لە شاشەکانەوە دەرنەکەوت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەرمی... بایرن میونخ ڕاهێنەری نوێ دەستنیشان کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی داهاتووی کاڤانی دیاری کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ دەیەوێت کۆتینۆ لە کۆڵ خۆی بکاتەوە و یانەیەکی پرێمەرلیگ لەسەر هێڵە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاهێنەری پۆرتوگال هێرشی کردە سەر ساری

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵوێستی سوارێز لە بەرانبەر هەوڵەکانی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی سەرە ڕم چۆنە؟

سەرەتا