پێش 2 هەفتە 128 جار خوێنراوەتەوە

ماوه‌ی‌ سێ ڕۆژه‌ سه‌رۆكی‌ دادگای‌ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی‌ گه‌رمیان‌و ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر مانیانگرتووه‌

په‌یام

ماوه‌ی‌ سێ ڕۆژه‌ سه‌رۆكی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ دادگای‌ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی‌ گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له‌ دادوه‌ر و داواكاری‌ گشتی‌ و فه‌رمانبه‌رانی‌ دادگاكه‌، "دژی‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباره‌كانیان و سه‌روه‌رنه‌بوونی یاسا و وه‌رگرتنی‌ به‌رتیل" مانیان گرتووه‌. ئه‌و دادوه‌رانه‌ سكاڵایه‌كیان ئاڕاسته‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ دادوه‌ریی‌ گشتی‌ كردووه‌, به‌ڵام له‌جیاتی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ سكاڵاكه‌یان، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی‌ دادوه‌ریه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تیان دراوه‌ته‌ پاڵ و  سزا دراون.

هاوكات ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری سكاڵای دادوه‌رانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌ركووك ـ گه‌رمیانی دژ به‌ سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ی، ڕه‌ت كرده‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، سكاڵای ژماره‌یه‌ك له‌ دادوه‌رانی دژ به‌ سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك ـ گه‌رمیانی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه‌‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه‌".

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری وه‌ڵامی سكاڵا و مانگرتنی ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی له‌ گه‌رمیان ده‌داته‌وه‌‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كێشه‌كه‌، ده‌ركه‌وت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته‌ پاڵ سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌ركووك ـ گه‌رمیان هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه‌ و دادوه‌ره‌كان و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی، پێیان نه‌سه‌لمێنراوه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری له‌ دادگای سلێمانی و گه‌رمیان بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری له‌سه‌ر كێشه‌كه‌، به‌رز كراوه‌ته‌وه‌ "ته‌كه‌تول له‌ دژی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركووك ـ گه‌رمیان دروست كراوه‌" و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌نا براوه‌ته‌ به‌ر "ده‌زگای حزبی‌و ئیداری".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    چه‌ندین ساڵه‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ نه‌چووه‌ته‌ په‌رله‌مان و داهاتیش ناشه‌فافه‌

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواكه‌وتنی كۆنگره‌ی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وشی ڕاگه‌یاندن هه‌بووه‌

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    دووساڵ به‌سه‌ر بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان تێده‌په‌ڕێت كه‌ زیانێكی زۆری لێكه‌وته‌وه‌

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵادزێی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاهه‌نگێكی بۆ یادی مه‌ولود سازكرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شاره‌زوور.. بەشێك لە جوتیاران سەرقاڵی بەرهەمهێنانی توورن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌یدسادق.. ئاهەنگێك بۆ یادی لەدایكبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی بەڕێوەچوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب، خانەكانی چاپی بەرهەمە ئیسلامییەكان پێشەنگن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داواكاری گشتی و دادوەرە مانگرتوەكانی گەرمیان سزا دەدرێن

سەرەتا