پێش 2 هەفتە 115 جار خوێنراوەتەوە

كوه‌یت.. خۆپیشاندان بۆ "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی" به‌ڕێوه‌چوو


له‌ كوه‌یتیش خۆپیشاندان بۆ "له‌كارخستنی حكومه‌ت و په‌رله‌مان" و "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی" به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ر بانگه‌وازی (ساڵح ئه‌لمولا) په‌رله‌مانتاری پێشووی كوه‌یت، هه‌زاران كه‌س له‌ گۆڕه‌پانی ئیراده‌ له‌ كوه‌یتی پایته‌خت، له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی، خۆپیشاندانیان ساز كرد.
(ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌عدون) سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی و (شوعه‌یب ئه‌لموڤه‌یزری) په‌رله‌مانتاری پێشوو و په‌رله‌مانتاری ئێستا به‌شدارییان له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا كرد.
له‌ گوتارێكیدا كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ پێشكه‌شی كرد، (ساڵح مولا) ڕایگه‌یاند "له‌ پێناو كوه‌یتدا هاتینه‌ سه‌ر شه‌قام، به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ كه‌ له‌ وڵاتدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ خه‌ڵكی بێ ئومێد بوون، بۆیه‌ داوای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و له‌كارخستنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی و حكومه‌ت ده‌كه‌ین".
لای خۆیه‌وه‌، (ئه‌حمه‌د سه‌عدون) وتی: "پێویسته‌ حكومه‌ت بزانێت ناتوانێت كوه‌یت بكاته‌ ده‌وڵه‌تی پۆلیس".
له‌ ساڵی 2011یشدا، خۆپیشاندان له‌ دژی گه‌نده‌ڵی، له‌ كوێت سازكرا، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و كاته‌ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌.
?

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ له‌باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب 40 كه‌سی كرده‌ قوربانی

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    حه‌وته‌مین ده‌ورییه‌ی وشكانی هاوبه‌شی سه‌ربازانی توركیا و ڕووسیا ئه‌نجامدرا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیران جه‌خت له‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ده‌كاته‌وه‌

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. خۆپیشاندانه‌كان دژی گرانبوونی نرخی به‌نزین توندوتیژی و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران.. گرانكردنی نرخی به‌نزین ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی لێكه‌وته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌شار ئه‌سه‌د: زۆرینەی دانیشتووانی ڕۆژاوای كوردستان عەرەبن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سێ سەرۆك شارەوانیی هەدەپە دەستگیركران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە دوو ڕۆژی رابردوودا زیاتر لە 100 هێرشی ئاسمانیی كراوەتە سەر پارێزگای ئیدلب

سەرەتا