پێش 2 هەفتە 298 جار خوێنراوەتەوە

کارگێری ئینتەرمیلان وەڵامی کۆنتی دەداتەوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

کارگێڕی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی پلانێکی دانەوە بۆ ئەوەی وەڵامی ئانتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری یانەکەی بداتەوە و بیانوی ئەو ڕاهێنەرە ببڕێت.

ڕۆژنامەی سکای سپۆڕتی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، ئیدارەی نێرازۆری پلانی ئەوەیان دانەوە لە مێرکاتۆی زستانەدا دوو یاریزانی دیکەی بۆ کۆنتی ڕاهێنەر بکڕن، تا ئەوەی چی دیکە ئەو ڕاهێنەرە نەتوانێت ڕەخنە لە سیاستی کارکردنی یانەکەی لە بازاڕی گواستنەوەدا بگرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە ئەو دوو یاریزانەی کارگێری یانەی شین و ڕەشەکەی ئیتاڵیا دەیانەوێت بیکڕن، یەکێکیان بۆ هێڵی ناوەندە و ئەوی دیکەیان هێرشبەرێکی سەرە ڕمە، لەسەر ئاستی هێرشبەرانیش ڕۆدریگۆ دی پاوڵی لە ئۆدێنێزی و کریستیان کوامی لە جێنەوا چاودێری دەکرێن.

ئەم هەوڵانەی کارگێڕی یانە ئیتاڵییەکە لە کاتێکدایە کە سێشەممەی ڕابردوو یانەکەیان لەسەر دەستی یانەی بوروسیا دۆڕتمۆند تووشی شکستێکی قورس هات، ئەویش پاش ئەوەی لە گێمی دووەمدا ڕیمۆنتادای بەسەردا کراو بە ئەنجامی 3-2 شکستی هێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانچینی مەرجی گەڕانەوەی بالۆتێللی بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئاشکرا دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنتی لە مەترسییەکی گەورەدایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شەڕی نێوان مێسی و ڕاهێنەری بەڕازیل، ئەو دیمەنەی لە شاشەکانەوە دەرنەکەوت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەرمی... بایرن میونخ ڕاهێنەری نوێ دەستنیشان کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی داهاتووی کاڤانی دیاری کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ دەیەوێت کۆتینۆ لە کۆڵ خۆی بکاتەوە و یانەیەکی پرێمەرلیگ لەسەر هێڵە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاهێنەری پۆرتوگال هێرشی کردە سەر ساری

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵوێستی سوارێز لە بەرانبەر هەوڵەکانی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی سەرە ڕم چۆنە؟

سەرەتا