پێش 2 هەفتە 274 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: هاوكاری كوردانی سوریا ده‌كه‌ین


په‌یام

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، تزیپی هۆتۆڤیلی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ دژی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكان له‌ سووریاو هاوكاری كوردانی سوریاش ده‌كه‌ین.

له‌ میانی دانیشتنێكی تایبه‌ت له‌باره‌ی سووریا كه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئیسرائیل سازكرا، هۆتۆڤیلی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و سه‌باره‌ت به‌ بریاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی له‌ سووریا رایگه‌یاند: "به‌ حكوومه‌تی واشنتۆنمان راگه‌یاند كه‌ دژی ئه‌وه‌ین ئه‌مریكا سه‌ربازانی له‌ سووریا بكشێنێته‌وه‌".

هۆتۆڤیلی رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ری كۆتاییهاتنی سه‌روه‌ری كوردان له‌ باكووری سووریا ئه‌نجامێكی مه‌ترسیدار بۆ ئیسرائیل دێنێته‌ ئاراوه‌". باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وه‌ش "هێزه‌ نه‌رێنییه‌كانی ناوچه‌كه‌" به‌تایبه‌تی ئێران به‌هێز ده‌كات.

هه‌روه‌ها له‌ دانیشتنه‌كه‌دا هۆتۆڤیلی رایگه‌یاند: "به‌ شێوازی جیاواز هاوكاری ئه‌و كوردانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دان كه‌ توركیا له‌ سووریا ئۆپه‌راسیۆنی تێدا ئه‌نجام ده‌دات".

وتیشی: "ئیسرائیل له‌ توانایدا هه‌یه‌ هاوكاری كورد بكات و به‌ری ئه‌وه‌یش له‌ داهاتوودا وه‌رده‌گرین". ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ ناتوانێت ورده‌كاری له‌باره‌ی جۆری ئه‌و هاوكاریه‌ مرۆییانه‌ بخاته‌ڕوو كه‌ وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شی كردووه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ له‌باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب 40 كه‌سی كرده‌ قوربانی

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    حه‌وته‌مین ده‌ورییه‌ی وشكانی هاوبه‌شی سه‌ربازانی توركیا و ڕووسیا ئه‌نجامدرا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیران جه‌خت له‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ده‌كاته‌وه‌

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. خۆپیشاندانه‌كان دژی گرانبوونی نرخی به‌نزین توندوتیژی و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران.. گرانكردنی نرخی به‌نزین ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی لێكه‌وته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌شار ئه‌سه‌د: زۆرینەی دانیشتووانی ڕۆژاوای كوردستان عەرەبن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سێ سەرۆك شارەوانیی هەدەپە دەستگیركران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە دوو ڕۆژی رابردوودا زیاتر لە 100 هێرشی ئاسمانیی كراوەتە سەر پارێزگای ئیدلب

سەرەتا