31/12/2024
470 جار خوێنراوەتەوە
گومرگی عێراق: ساڵی 2024ـدا داهاتی گومرگ له‌سه‌دا 128 زیادی كردووه
ده‌سته‌ی گومرگی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له ساڵێ 2024ـدا داهاتی گومرگ له‌سه‌دا 128 زیادی كردووه.
ئه‌حمه‌د عه‌گیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ش له ده‌سته‌ی گشتیی گومرگی عێراق ڕایگه‌یاندووه: داهاتی گومرگ له 1/1ی ئه‌مساڵ تا 30ی11 گه‌یشتووه‌ته ترلیۆنێك و 900 ملیار دینار، له‌كاتێكدا ساڵی 2023 بۆ هه‌مان ماوه داهاته‌كه 892 ملیار دینار بووه، واته داهاتی گومرگ به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 128 هه‌ڵكشاوه.
ئه‌حمه‌د عه‌گیدی ده‌ڵێت، چاكسازیی كارگێڕی و سیستمی ئه‌لكترۆنیی (ئالاسیكۆدا) و ئاسانكاری له ڕێكاره‌كانی گومرگ ڕۆڵیان هه‌بووه له زیادكردنی داهاتی گومگرگی.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌سته‌ی گومرگی عێراق ڕاشیگه‌یاندووه: تا ئێستا سیستمی ئه‌لكترۆنی و یه‌كگرتوو بۆ سه‌رجه‌م ده‌روازه و ناوه‌نده‌كانی گومرگ جێگیر نه‌كراوه پلانی حكومه‌ت وایه تا كۆتایی ساڵی 2025 ته‌واوی ناوه‌نده‌كان سیستمه‌كه‌یان تێدا جێگیر ده‌كرێت. دواتریش ده‌به‌سترێن به سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه، له قۆناغی سێیه‌میشدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه و سیستمی گومگریی وڵاتانی دراوسێ په‌یوه‌ست ده‌كرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە