پێش 2 هەفتە 323 جار خوێنراوەتەوە

ساری هۆکاری تووڕەبوونی کریستیانۆ ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ماوریزیۆ ساری راهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ڕەتیدەکاتەوە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەکەی بەهۆی گۆڕانکاری پێکردنیەوە تووڕە بووبێت و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

 

 لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی دوای بردنەوەیان لە یانەی لۆکۆمۆتیڤۆ ڕووسی بۆی سازکرابوو، ساری سەبارەت بە دیمەنی تووڕەبوونی کریستیانۆ پاش ئەوەی گۆڕانکاری پێکرد وتی: ڕۆناڵدۆ تووڕە بوو چونکە لە ڕووی توانای جەستەییەوە باش نەبوو، چەند ڕۆژێک دەبێت کریستیانۆ بەهۆی ئازار لە ئەژنۆیدا دەناڵێنێت ئەویش بەهۆی بوونی بارستە قورسایی لەسەر ئەژنۆی کە لەم دواییەدا دروست بووە و هەستی بە ماندوو بوون دەکات، لەبەر ئەوە گۆڕانکاریم پێکرد و لە یاریگا هێنامە دەرەوە چونکە دەمزانی دەترسێت لەوەی تووشی پێکان ببێت.

لە کۆتایشدا ساری ئاماژەی بەوە کرد کە یارییەکی باشیان نەکردووە و ڕووبەرێکی زۆری یاریگایان بە بۆشایی جێهێشتووە، بەڵام دڵخۆشە بەوەی توانیان بەو جۆرە لە کۆتاییەکەیدا دەربکەون، بەهەر جۆرێک بێت لە کۆتاییدا بردنەوەیان بەدەست هێناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانچینی مەرجی گەڕانەوەی بالۆتێللی بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئاشکرا دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنتی لە مەترسییەکی گەورەدایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شەڕی نێوان مێسی و ڕاهێنەری بەڕازیل، ئەو دیمەنەی لە شاشەکانەوە دەرنەکەوت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەرمی... بایرن میونخ ڕاهێنەری نوێ دەستنیشان کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی داهاتووی کاڤانی دیاری کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ دەیەوێت کۆتینۆ لە کۆڵ خۆی بکاتەوە و یانەیەکی پرێمەرلیگ لەسەر هێڵە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاهێنەری پۆرتوگال هێرشی کردە سەر ساری

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵوێستی سوارێز لە بەرانبەر هەوڵەکانی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی سەرە ڕم چۆنە؟

سەرەتا