پێش 2 هەفتە 443 جار خوێنراوەتەوە

ڕوونکردنەوە لەسەر ڕاگرتنی مۆڵەتی خوێندن ده‌درێت


په‌یام

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر راگرتنی مۆڵه‌تی خوێندن ده‌دات و ده‌ڵێت، ئەم ڕاگرتنە مۆڵەتی خوێندن لە ناو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و سکوڵەرشیپی (زماله‌) ووڵاتانی دەرەوە ناگرێتەوە.

ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ۸٥۸۲ لە ۲۷ـ۱٠ـ۲٠۱۹ تایبەت بە ڕاگرتنی کاتیی پێدانی مۆڵەتی خوێندن تا دەرکردنی ڕێنمایی نوێ بۆ ڕێکخستنەوەی ده‌دات.

سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت، ئەم بابەتە دوێنێ بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ دیوان ژمارە ۹۳۸۸ لە ڕۆژی ٦ـ۱۱ـ۲٠۱۹ ڕێکخراوەتەوە کە ئەم ڕاگرتنە مۆڵەتی خوێندن لە ناو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و سکوڵەرشیپی (زماله‌) ووڵاتانی دەرەوە ناگرێتەوە، و ئەو مۆڵەتانە بەدەرکراون لە ڕاگرتن وبەردەوام دەبن بە مەرجێک بە گوێرەی یاسا وپێوەرە کارپێکراوەکان بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێچیرڤان بارزانی: سیستمی‌ ئیداری‌ عێراق ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌ی‌ پێدا بكرێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری سێ شارۆچكه‌ی پارێزگای هەولێریان بۆردومانکرد

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم: هەولێرو بەغدا لە ڕێککەوتن نزیکبونەتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش‌و هه‌وای‌ ئه‌مرۆو سبه‌ینێ

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. ٢١ەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ بەرووبووم و ئامێرەکانی کشتوکاڵی دەکرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سۆران.. 44 کەس لەسەر مادەی هۆشبەر دەستگیرده‌كرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    "تاوه‌كو ئێستا له‌خۆپیشاندانه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان 45 هاوڵاتی‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌"

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گۆڕانكاری‌ له‌ چه‌ند لیژنه‌یه‌كی‌ په‌ڕله‌مان ده‌كرێت‌و چه‌ند لیژنه‌یه‌كی‌ نوێ هه‌ڵده‌بژێدرێن

سەرەتا