30/12/2024
414 جار خوێنراوەتەوە
لە ساڵی 2024 ژمارەی دانیشتووانی جیهان 82 ملیۆن كەس زیادی كردووە
پەیام
لە ساڵی 2024 ـدا ژمارەی دانیشتووانی جیهان 82 ملیۆن كەس زیادی كردووە و زۆرینەی گەشەی دانیشتووان لە ئەفریقاوە بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی سندووقی ئەڵمانی بۆ دانیشتووانی جیهان (دی ئێس دەبلیو)، ژمارەی دانیشتووانی جیهان لە ساڵی 2024ــدا 82 ملیۆن كەس زیاتر بووە لە ساڵی پێش خۆی، پێشبنییش دەكرێت ژمارەی دانیشتووان لە سەرەتای مانگی كانوونی دووەمی 2025 هەشت ملیار و 150 ملیۆن كەس تێبپەڕێنێت.
بەپێی ڕاپۆرتەكە لە 2024 ـدا ژمارەی دانیشتووانی ئەڵمانیا وەك خۆی ماوەتەوە كە 84 ملیۆن كەسە. بەڵام وڵاتانی كیشوەری ئەفریقا لە ڕیزی پێشەوەی گەشەی دانیشتوواندان.
سندووقی ئەڵمانی بۆ دانیشتووان ڕایگەیاندووە: لە دوو دەیەی داهاتوودا خەڵكی ئەفریقا زۆر زیاتر دەبن و گەشەی دانیشتووان ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە.
جێی باسە بەپێی پێشبنییەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ساڵی 2037 ـدا ژمارەی دانیشتووانی جیهان بۆ یەكەمجار، نۆ ملیار كەس تێدەپەڕێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە