30/12/2024 571 جار خوێنراوەتەوە

داواى هەڵدانەوەی تەواوی گۆڕی بە کۆمەڵی ئەنفالکراوان و هێنانەوەی روفاتیان بۆ نیشتمان دەکرێت

پەیام

چالاکان و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید لە بەیاننامەیەکدا داواى هەڵدانەوەی تەواوی گۆڕی بە کۆمەڵی ئەنفالکراوان و هێنانەوەی روفاتیان بۆ باوەشى نیشتمان دەکەن.
 
بە پێویستیشى دەزانن هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان بە ئامادەبوونى نوێنەری كەسوكاری قوربانیان و رێكخراوەكانی تایبەتمەند و نووسەرو چالاکان و بەشداریی کەناڵ و میدیا جیهانیەکان و رێكخراوە بیانییەكان ئەنجامبدرێت.
 
جەختیش لەوەدەکەنەوە: "دۆسیەی ئەنفال تەنها پرسی هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان نییە، بەڵکو کاری سەرەکی دادگاییکردنی تاوانبارانی ئەنفالە و لە پێشیانەوە دەستگیرکردن و دادگاییکردنی 258 داواكراوی كورد لە جاش و موستەشارەکان".

ئەمەش دەقى بەیاننامەکەیانە:

با هەمووان لە حزوری روفاتی ئەنفالکراوانمان بین

هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال و هێنانەوەی روفاتی ئازیزانمان بۆ كوردستان مایەی دەستخۆشییە، كە لە رابردوودا رەخنەمان هەبووە لە بوونی کەمتەرخەمی و بێباکی لایەنی پەیوەندیدار لە بەرانبەر نەهێنانەوەیان.

لەئێستادا کە دووەمین گۆڕی بە کۆمەڵی ئازیزانی ئەنفالکراوانمان لە ناوچەی تەلشێخە لە بیابانەکانی سەماوە هەڵدەدرێتەوە و پرۆسەکەش هێشتا بەردەوامە و بەپێی ڕاگەیاندراوی فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان، رووفاتی زیاتر لە (150) ئەنفالکراوی تێدایە، کە سەرجەمیان ژن و منداڵن.

لەم ساتەوەختەدا، جەخت لە جێبەجێكردنی تەواوی بڕیارەكانی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق لەسەر كەیسی ئەنفال دەکەین، کە بریتین لە دادگاییکردنی تاوانباران و پێشکەشکردنی داوای لێبوردنكردن لەلایەن دەوڵەتی عێراق لە قوربانیان و قەرەبووكردنەوەی مادی و مەعنەوەی کەسوکاری قوربانیان.

هاوکات نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین لە بەرانبەر:-
یەکەم: بێدەنگی لایەنە فەرمیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، وەك (سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت ـ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ـ سەرۆکایەتی کۆمار ـ فراکسیۆنە کوردییەکان لە بەغدا)، شەرمەزار دەکەین، کە تا ئەم ساتە، بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێك لەمەڕ هەڵدانەوەی گۆڕی بە کۆمەڵی ئەنفالکراوانمان بە ڕەوا نابینن و هاوکات مایەی نەنگیە کە ئەو لایەنە حکومیانە کار بە بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لەسەر کەیسی ئەنفال و تەواوی کەیسەکانی تر ناکەن، هەر لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیان و دادگاییکردنی تاوانباران و بە جیهان ناساندنی تاوانەکان.

دووەم: بەشداری پێنەکردنی کەسوکاری قوربانیان و نووسەران و رێکخراوەکان لە مەڕاسیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکە، کە یاسای پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان و بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکان لە دۆسیەی ئەنفال، ئەو مافەی بۆ هەموو لایەك دابینکردووە.

سێیەم: بەشداری پێنەکردنی لایەنە نێودەوڵەتیەکانی وەک نێردەی یۆنامی و دامەزراوە نێودەوڵەتیەکانی دیکە، کە مەخابن ئەمە لە هەڵدانەوەی گۆڕی بە کۆمەڵی ئازیزانمان لە جینۆسایدی بارزانیەکان لە مانگی شوباتی 2022ـشدا روویدا.

بۆیە ئێمە وەك رێکخراوەکان و نووسەران و چالاکوانانی بواری جینۆساید، کە ناومان لە خوارەوە هاتووە.. داواكارین:

1- پەلە بكرێت لە هەڵدانەوەی تەواوی گۆڕی بە کۆمەڵی ئەنفالکراوان و هێنانەوەی روفاتی ئازیزانمان بۆ باوەشی نیشتمان.. لە رێگای فراوانترکردنی تیمی نیشتیمانی گۆڕە بە کۆمەڵەکان و دابینکردنی بودجەی تایبەت بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەکان.

2- پێویستە لە هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان نوێنەری كەسوكاری قوربانیان و رێكخراوەكانی تایبەتمەند و نووسەرو چالاكوانان ئامادەبن.. کە یاسای پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان و بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکان ئەم مافەی بۆ دابین کردوون.

3- پێویستە بێ جیاوازی هەموو كەناڵەكانی راگەیاندن بانگ بكرێن و زەمینەی کاری میدیایی باش بۆ تۆمارکردنی ئازارەکانی میلەتەکەمان بڕەخسنێرێت.

4- پێویستە كەناڵە میدیا جیهانیەکان و رێكخراوە بیانییەكان بانگهێشت بكرێن بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان، بۆ ئەم مەبەستە بودجەی تایبەتی بۆ تەرخان بكرێت.. ئەمەش وەك رێگایە بۆ بەجیهان ناساندنی کەیسەکانی جێنۆسایدی کورد.

5- لە كاتی هێنانەوەی رووفاتەکان بۆ كوردستان، مەراسیمی شایستە رێكبخرێت، کە لە ئاستی گەورەیی قوربانییەكان بێت.

6- نابێت پرۆسەی هەڵدانەوە و هێنانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان لەلایەن هیچ لایەنێكەوە بقۆزرێتەوە بۆ بەرژەوەندی و تەوزیفی سیاسی.

7- پێویستە پرۆسەی پشكنینی (DNA)  خێراترو بەرفراوانتر بكرێت بۆ روفاتەكان و كەسوكاری قوربانیان، بە ئامانجی ناسینەوەی روفاتەکان.

8- دۆسیەی ئەنفال تەنها پرسی هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان نییە، بەڵکو کاری سەرەکی دادگاییکردنی تاوانبارانی ئەنفالە و لە پێشیانەوە دەستگیرکردن و دادگاییکردنی 258 داواكراوی كورد لە جاش و موستەشارەکان، داواکاری سەرەكی هەمووانە.

9- تیمەکانی وەرگرتنی خوێن لەکەسوکاری ئەنفالکراوان، بە مەبەستی پشکنینی (DNA) بەردەوام وفراوانتر بکرێت و سەرجەم ناوچەکانی کوردستان بگرێتەوە.

10- پێویستە پارێزگاری لە جل و بەرگ ۆ کەرستەکانی نێو گۆڕە بە کۆمەڵەکان بکرێت و بهێنرێتەوە بۆ کوردستان و لە شوێنێکی شایستە نمایش بکرێت، بۆ نەوەی داهاتوو و شاندە بیانیەکان.

نوسەران و چالاکوانان و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید ــ رێککەوتی 2024/12/29.

1- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید - KWG

2- گۆڤاری تۆپزاوە ـ تایبەت بە پرسی ئەنفال و جینۆساید

چیا نوری فەرقانی, [12/29/2024 1:12 PM]
3- ناوەندی داكۆكی پشدەر بۆ قوربانیان و جینۆسایدكراوان
4- تۆڕی ئایكان كوردستان ــ IKN
5ـ رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان ــ OAWMD
6- رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال
7- تۆڕی رێكخراوە كوردستانیییەكان له پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی - koncicc
8- رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری ــ OJC
9-رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان 
10-رێكخراوی دادپەروەری و ئاشتی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ
11-  رێكخراوی چاودێری كوردۆساید - چاك
12- ڕۆژنامەی نوگرەسەلمان
13- رێكخراوی جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایۆلۆجی
14- هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان
15- رێکخراوی داکۆکی لە قوربانیانی گۆرە بەکۆمەڵەکان
16- رێکخراوی باران بۆ پرسی ئەنفال
17ــ عەلی مەحمود ــ نووسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید
18- عەدالەت عومەر ــ نووسەرو لێكۆڵەری بواری جینۆساید
19- هێمن حەسیب ــ نووسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید
20- هاوڕێ پێشڕەو ــ پێشمەرگەی دێرین و کەسوکاری ئەنفالکراو 
21- ئەحمەد مەجید ــ چالاکوانی بواری جینۆساید و کەسوکاری ئەنفالکراو
22- عادل مەلا ساڵح ــ باڵیۆزی ناوەندی ئاشتی جیهانی
23- شاخەوان شۆڕش ــ نوسەر و لێکۆڵەری بواری جینۆساید
24- جەبار ئەحمەد ــ توێژەر لەبواری جینۆساید
25- حمە زرنگ ــ چالاکوانی بواری جینۆساید
26- گەردە مامە حەمە ــ چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ
27- فواد عوسمان ــ نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
28- پەرژین جعفر حاجی روستم ــ خوشکی شەهیدو ئەنفال
29-گەردە مامە حەمە، چالاکوان و خوشکی ئەنفالکراو
30- هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان
31-وریا عەبدالخالق  رۆژنامەنووس  و كەسوكاری ئەنفال

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دهۆك.. گۆڕستانێك دۆزرایەوە، كە مێژووەكەی بۆ 2300 پێش ئێستا دەگەڕێتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 20 رۆژدا نزیکەى 32 هەزار کەس ناویان بۆ حەجی 2026 تۆمارکردووە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەسوکارى قوربانییانى ئاگرەکەى پێنجوێن لە دابیننەکردنى ئامێرى پێویست بۆ نەخۆشخانە حکومییەکان نیگەرانن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆکرانیا: لەبارەى ڕووداوەکەى لالەزار لە سلێمانى مەشقمان بە هیچ هێزێك نەكردووە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش دوو رۆژى دیکە تۆمارکردنى فۆڕمی ئەلیكترۆنیی خۆراك دەبێت بە پارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چۆمان.. بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (ﷺ) دیدارێكی زانستی بەڕێوەچوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هاووڵاتییان: کۆبوونەوە و کۆنەبوونەوەى حکومەتى ماوەبەسەرچوو هیچ سوودێکى نییە

سەرەتا