28/12/2024
200 جار خوێنراوەتەوە
کاساس هۆکاری کرانە دەرەوەیان لە جامی کەنداو ئاشکرا کرد
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تالیب
خیسۆس کاساسی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ڕایگەیاند،
کرانە دەرەوەیان لە جامی کەنداو کاریگەری لەسەریان نابێت.
پاش شکستەکەیان بەرانبەر سعودیە، کاساس وتی: یارییەکی
قورس بوو، زۆر یاریزانمان ئامادە نەبوون، لێدانە سزاکەی سعودیە لە ئەنجامی
هەڵسوکەوتی خراپی یاریزانانی ئێمەوە بوو، تۆپی پێش یارییەکە هەڵەی تیایە و ئێمە
نەمانتوانی هێڵی بەرگری کۆنتڕۆڵ بکەین، گۆڵی سێیەمی ئەوان لە هێرشێکی هەڵگەراوە
کردیان.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ڕاهێنەرەکەی عێراق دەشڵێت: سوودی
جامی کەنداو لێکتێگەیشتنی یاریزانەکانە، بەتایبەتی ئەوانی نوێ بوون، دەرچوون لە
پاڵەوانێتییەکە کاریگەری لەسەر ئێمە نابێت، بەتایبەتی کە پێنج بۆ شەش یاریزانمان
بەهۆی پابەندبوونیان بە یانەکانیانەوە ئامادە نەبوون.
لە کۆتایدا خیسۆس ئاماژەی بەوە کرد، کاتێک دوو ڕۆژ جارێک
یارییەک ئەنجام دەدەن ئەستەمە بە هەمان پێکهاتە بەردەوام بن، یاریزانەکانیان ماندوو بوون و ئەوانی دیکەش هەن کە پێکانیان هەبووە، ناکرێ بە هەمان ناو بە درێژایی پاڵەوانێتییەکە
بەشداری بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە