پێش 2 هەفتە 182 جار خوێنراوەتەوە

دوو یاریزان ڕیزەکانی چێڵسی جێدەهێڵن

پەیام سپۆڕت 

هەردوو یاریزان ئۆلیڤەر جیرۆی فەرەنسی و پیدرۆ ڕۆدریگێزی ئیسپانی لە ڕیزەکانی یانەی چێڵسی لەندەنی ئاسوودە نین و دەیانەوێت ئەو یانەیە جێبهێڵن.

 
ڕۆژنامەی تێلیگرافی بەڕیتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە هەردوو یاریزان جیرۆ و پیدرۆ خۆیان یەکلایکردۆتەوە و لە گواستنەوەی زستانەدا ئەگەر گرێبەستێکی گونجاویان بەدەست بگات، ئەوا یاریگای ستامفۆرد بریدچ جێدەهێڵن، یاریزانە فەرەنسییەکە نایەوێت لەوە زیاتر لەسەر کورسی یەدەگی بلوز دابنیشێت و مەبەستێتی لە یانەیەکی دیکە بەسەرەکی یاری بکات تا ئەوەی دەرفەتی یاریکردن لە یۆرۆی 2020 لەدەست نەدات.

هەرچی پیدرۆشە جگە لەوەی بە هەمان شێوەی جیرۆ دەیەوێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانی بەشداری یۆرۆ بکات، لەگەڵ ئەوەشدا نایەوێت لە یاریکردن دووربێت و ئاستی هێندەی دیکە داببەزێت.

جێی ئاماژەیە هەردوو یاریزانەکە لە لایەن فرانک لامپاردی ڕاهێنەری چێڵسییەوە وەک یاریزانی یەدەگ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانچینی مەرجی گەڕانەوەی بالۆتێللی بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئاشکرا دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنتی لە مەترسییەکی گەورەدایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شەڕی نێوان مێسی و ڕاهێنەری بەڕازیل، ئەو دیمەنەی لە شاشەکانەوە دەرنەکەوت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەرمی... بایرن میونخ ڕاهێنەری نوێ دەستنیشان کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی داهاتووی کاڤانی دیاری کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ دەیەوێت کۆتینۆ لە کۆڵ خۆی بکاتەوە و یانەیەکی پرێمەرلیگ لەسەر هێڵە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاهێنەری پۆرتوگال هێرشی کردە سەر ساری

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵوێستی سوارێز لە بەرانبەر هەوڵەکانی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی سەرە ڕم چۆنە؟

سەرەتا