پێش 2 هەفتە 121 جار خوێنراوەتەوە

ڤینگەر: گەڕانەوەم نزیکە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ئارسن ڤینگەری فەرەنسی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی ئاشکرای دەکات کە گەڕانەوەی بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی نزیکە و میدیاکانیش ئەم لێدوانە بەو جۆرە لێکدەدەنەوە کە دەبێتە ڕاهێنەری یانەی بایرن میونخ.

چەند ڕۆژی ڕابردوو کارگێڕی بایرن میونخ بە شێوەیەکی فەرمی دوورخستنەوەی نیکۆ کۆڤاچی ڕاهێنەری یانەکەی ڕاگەیاند و تا ئێستاش ئەو یانەیە ڕاهێنەری نوێێ دەستنیشان نەکردووە.

ئەمرۆش ڤینگەر لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی بی بی سی بەڕیتانی ئەوەی نەشاردەوە کە زۆر نزیکە لەوەی بۆ یاریگاکان بگەڕێتەوە و جارێکی دیکە کاری ڕاهێنەرایەتی بکاتەوە.

میدیاکانیش سەبارەت بەم لێدوانی ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە کارگێڕی بایرن میونخ گفتوگۆی لەگەڵ ڤینگەر کردووە و ئەو ڕاهێنەرەش بەڵێی بۆ گرێبەستی یانە باڤارییەکە کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانچینی مەرجی گەڕانەوەی بالۆتێللی بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئاشکرا دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنتی لە مەترسییەکی گەورەدایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شەڕی نێوان مێسی و ڕاهێنەری بەڕازیل، ئەو دیمەنەی لە شاشەکانەوە دەرنەکەوت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەرمی... بایرن میونخ ڕاهێنەری نوێ دەستنیشان کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی داهاتووی کاڤانی دیاری کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ دەیەوێت کۆتینۆ لە کۆڵ خۆی بکاتەوە و یانەیەکی پرێمەرلیگ لەسەر هێڵە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاهێنەری پۆرتوگال هێرشی کردە سەر ساری

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵوێستی سوارێز لە بەرانبەر هەوڵەکانی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی سەرە ڕم چۆنە؟

سەرەتا