22/12/2024 202 جار خوێنراوەتەوە

دوو یانەی ئینگلیزی و بایرن میونخ ململانێی گواستنەوەی یاریزانێکی بەرشەلۆنە دەکەن

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی تاکو ئێستا گرفتی تۆمارکردنی ناوی دانی ئۆڵمۆی بۆ ساڵی نوێ چارەسەر نەکردووە و سێ یانەی دیاریش هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن.

 یانەی بەرشەلۆنە بۆ مێرکاتۆی زستانە جارێکی دیکە دەبێت ناوی ئۆڵمۆ تۆمار بکاتەوە، بەڵام یاساکانی تایبەت بە دارایی یانەکان لە ڕێکخراوی لالیگا ڕێگە بە یانە کەتەلۆنییەکە نادات ئەو کارە بکات، بۆ ئەو مەبەستەش یانەکە دەبێت دەستبەرداری یاریزانی دیکە ببێت تائەوەی کۆی مووچەی یانەکە بگاتە ئاست یاساکانی لالیگا.


ڕۆژنامەی زەسەنی بەڕیتانی لە هەواڵێکی تایبەتدا ئاشکرای کردووە، زەحمەتە یانەی بەرشەلۆنە بتوانێت لە مانگی یەکدا ناوی ئۆڵمۆ تۆمار بکات و پێدەچێت یانەکە دەستبەرداری ئەو یاریزانەی ببێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، یانەکانی ئارسیناڵ و مانچستەر سیتی لە ئینگلتەرا و بایرمیونخ لە ئەڵمانیا ململانێی گواستنەوەی ئۆڵمۆ دەکەن و لە ئێستاوە ئامادەن گفتوگۆی جددی بۆ دەستخستنی تواناکانی ئەو یاریزانە بکەن کە دەتوانێت لە چەند شوێنێکی جیاوازی یاریگادا یاری بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هالاند دان بە هەڵەیەکی وەرزی ڕابردووی خۆیدا دەنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڤینیسیۆس نموونەی باڵی یاریکردنی ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەڕێوەبەری گشتی یۆڤانتۆس ناوی ئەو یاریزانانە ئاشکرا دەکات کە یانەکە جێدەهێڵێن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئالێگری لایەنی باشەی بەشدارینەکردنی ئەیسی میلان لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان ئاشکرا دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵوێستی ڕۆدریگۆ سەبارەت بە پەیوەندیکردنی بە تۆتێنهامەوە ئاشکرا دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    یوفا ڕیزبەندی باشترین یانەکانی چوار وەرزی ڕابردووی بڵاو کردەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە سێ سزا بەسەر "شتیگن"دا دەدات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید ڕۆیشتن لە یانەکە ڕەت دەکاتەوە

سەرەتا