21/12/2024
69 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. لەسەر خواستی هاووڵاتیان كۆمەڵگەی پزیشكیی بەخشین لە گەڕەكی ڕاپەڕین كرایەوە
پەیام
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، كۆمەڵگەی پزیشكیی بەخشین لە گەڕەكی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی كرایەوە.
لە مەڕاسیمێكدا بە ئامادەبوونی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری، كۆمەڵگەی پزیشكیی بەخشین وەك شەشەمین كۆمەڵگەی دەزگای خێرخوازیی بەخشین لە گەڕەكی ڕاپەڕین كرایەوە.
كۆمەڵگە پزیشكییەكەی بەخشین لە ڕۆژاوای شاری سلێمانی لە دەرمانخانەیەكی پێشكەوتوو، تاقیگەی پسپۆڕی، بەشی تیشك و ددان پێكهاتووە و لە قۆناغی سەرەتاشدا چەندین كلینیكی وەك (هەناوی، ژنان و منداڵبوون، سۆنار، منداڵان، گورچیلە و میزەڕۆ، ئێسك و شكاوی، قوڕگ و لووت و گوێ و هەروەها نەشتەرگەری گشتی) لە خۆ دەگرێت.
هەر بەو بۆنەیەشەوە كۆمەڵگەكە ئەمڕۆ بە بێ بەرانبەر نەخۆشەكانی دەبینێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە