پێش 1 هەفتە 189 جار خوێنراوەتەوە

فه‌یسبووك، به‌شێكی نوێی كرده‌وه‌

په‌یام

كۆتایی مانگی رابردوو فەیسبووک تایبەتمەندییەکی نوێی ئەپەکەی ئاشكرا کرد کە دەکەوێتە لیستی سەرەکی لە بەشی ماڵەوەی ئەپەکە و بە ناوی Facebook Newsـە و بۆ هەندێک بەکارهێنەری ئەمریکا وەک تاقیکردنەوە بەردەست بووە.      

بەکارهێنەر لەم بەشەدا دەتوانێت بە ناو دەنگ و باس و هەواڵە نوێیەکانی ڕۆژدا بگەڕێت و بخوێنێتەوە، کە لەلایەن بڵاوکەرەوە جیهانییەکانی وەک The Wall Street Journal, USA Today, BuzzFeed, Bloomberg, Fox Business, NPR و زۆری تر بڵاو دەکرێنەوە. لە بەرامبەر بڵاوکردنەوەی هەواڵ و چیرۆک و دەنگ و باسەکان، فەیسبووک ملیۆنان دۆلاری داوەتە ئەم پێگە و ماڵپەڕە بەناوبانگانە.

پەڕەی هەواڵی فەیسبووک Facebook News Tab لەلایەن هەمان ئەو گۆڤار و ماڵپەڕە بەناوبانگانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و ئەمەش بۆ پێدانی ژینگەیەکی باشتری گەڕانە بە هەواڵەکان لە فەیسبووکدا لەلایەن بەکارهێنەرەوە. فەیسبووک ڕێگە بەو بەکارهێنەرانەش دەدات ئەو پێگانە تێکەڵ بە فەیسبووک بکەن کە پارەیان پێداون لە بەشداری کردنی خوێندنەوەی هەواڵ، هەروەها دەتوانن ئەو بابەتانەش کە حەزی لێ ناکەن بشارنەوە و لا بدەن.

ناوەڕۆکەکانی ئەم بەشە لەلایەن دەستەیەکی تایبەتەوە دیاری دەکرێن کە ناوەڕۆکی ئەم بەشەی فەیسبووکیان لە ئەستۆ گرتووە و هەواڵ و دەنگ و باسی ڕۆژ دیاری دەکەن و، بەمەش پێگە جیهانییەکانی هەواڵ خوێنەری زۆریان بۆ پەیدا دەبێت.

له‌ پێگه‌ی "KITN" وه‌رگیراوه‌..

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    فه‌یسبووك، به‌شێكی نوێی كرده‌وه‌

  • پێش 1 هەفتە

    كامێرای مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی ئێم ئای سه‌رت ده‌سوڕمێنێت

  • پێش 1 هەفتە

    تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌تازه‌كه‌ی ریدمی

  • پێش 3 هەفتە

    كۆمپانیای ئاسوس به‌كۆمپوته‌رێك دیزاینه‌ران دڵخۆش ده‌كات

  • پێش 3 هەفتە

    ساڵی داهاتوو هواوی مۆبایلێكی تری چه‌ماوه‌ نمایش ده‌كات

  • 06/10/2019

    كۆمپانیای پایپاڵ له‌ پشتگیری كردنی فه‌یسبوك كشایه‌وه‌

  • 06/10/2019

    ئینیستاگرام ئه‌پێكی هاوشێوه‌ی ماسنجه‌ر دروست ده‌كات

  • 30/09/2019

    پرۆگرامه‌كانی وانه‌ی كۆمپیوته‌ر نه‌خوێنده‌وارى ته‌كنه‌لۆژی به‌رهه‌مده‌هێنێت

سەرەتا