پێش 1 هەفتە 184 جار خوێنراوەتەوە

چەند راستییەک سەبارەت بە ئۆتیزم!

په‌یام

- ئۆتیزم واتە بوونی کێشە لە پەیوەندییەکان لەگەل ئەوانی تر و بوونی ئارەزو و جولەی دووبارە و سنوردار لای منداڵ کە وادەکات منداڵ زیاتر لەناوخۆیدا بژی.
- ئۆتیزم چەندین شکڵ و شێوەی هەیە و تەنها یەک شێیوە نییە، لەبەرئەوەشە ئیستا پێیدەوترێت شڵەژانی شەبەنگی ئۆتیزم.
- ئۆتیزم نەخۆشی تەمەنی منداڵییە و لە تەمەنی گەشەی سەرەتای منداڵیدا دەردەکەویت نەک بە گەورەیی.
- رێژەکەی لە رەگەزی کوردا بەرزترە. بە رێژەی ٤ کور بە ١ کچ.
- رێژەکەی لە هەڵکشاندایە، تازەترین راپرسی کە لە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨ بلاوکراوەتەوە، دەریخستووە کە لە هەر ٤٠ منداڵێکی تەمەنی ٣ بۆ ١٧ ساڵان یەکێکیان ئۆتیزمی هەیە.
- هەندێک توشبوو بە ئۆتیزم بە چارەسەر و راهێنانەوە نیشانەکانیان کەمدەبنەوە و بەرەو باشبوون دەچن. بەتایبەت ئەگەر لە سەرەتای دەرکەوتنییەوە چارەسەر وەربگرن.
- ئۆتیزم ئەگەر بیرکۆڵی لەگەڵ نەبێت واتە منداڵەکە ئاستی ژیری باش بێت ئەوە ئەگەری باشبوونی زۆرە و لەروی چارەسەرییەوە بەرەوپێشەوە دەچێت.
- هۆکاری مەترسیدار بۆ توشبوون بە ئۆتیزم زۆرن، جگە لە بۆماوە کە رۆلی هەیە لە توشبووندا، چەند هۆکارێکی ژینگەیی ئەگەری توشبوون زیاتر دەکەن وەکو: نەخۆشبوونی دایک کاتێک کە مندالەکەی لە سکدایە، زەبر و کێشەکانی کاتی لەدایکبوونی منداڵ وەکو درەنگ کەوتنی لەدایکبوون، نارەحەتبوونی منداڵ کاتی لەدایکبوون، توشبوون بە هەندێک نەخۆشی لە تەمەنی کۆرپەلەییدا وەکو زەردوویی و بەرکەوتن بە ژەهرەکان.
- زۆر سەیرکردنی شاشە لە تەمەنی خوار ٢ ساڵان هۆکارێکە بۆ توشبوون بە چەندین نێشانەی ئۆتیزم و و تەنانەت دەستنیشانکردن بە ئۆتیزم.
-  لەدایکبوونی مندال بە نەشتەرگەری کە ئێستا لەناو خانماندا زۆر بەربڵاوە و هەندێکجار بەبێ هۆکاری پزیشکی دەیکەن بۆ بابەتی دەستکەوتنی رێکەوتی جوان بۆ منداڵ یان لە ترسی ژانی منداڵبوون. دەرکەوتووە کە ئەو منداڵانەی بە نەشتەرگەری لەدایکدەبن زیاتر توشی ئۆتیزم دەبن.

ئاماده‌كردنی- دكتۆر جه‌عفه‌ر عومه‌ر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیبراهیم پاشای بابان كێ بوو؟

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    20 زانیاری گرنگ له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ - به‌شی پێنجه‌م

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    20 زانیاری گرنگ له‌ له‌شی مرۆڤ - به‌شی چواره‌م

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حه‌مدی.. شاعیرێكی گه‌وره‌ و كه‌سایه‌تییه‌كی تێكۆشه‌ر

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    به‌م خواردنانه‌ جگه‌رت پاكبكه‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    به‌م ڕێگایانه‌ منداڵه‌كه‌ت ڕابهێنه‌ له‌سه‌ر زووخه‌وتن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا.. بەهۆی جگەرەی ئەلیكترۆنییه‌وه‌، ٤٠ كەس گیانیانلەدەستداوه‌

  • پێش 1 هەفتە

    توك تۆك چیه‌؟ سه‌رنجی هه‌مووانی ڕاكێشاوه‌

سەرەتا