پێش 2 هەفتە 276 جار خوێنراوەتەوە

ئانچلۆتی ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە دەکرێت

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

ئەنجامەکانی ئەم دواییەی ناپۆلی یانەکەی بەسەر چەند باڵ و گروپێکدا دابەشکردووە و پێشبینیش دەکرێت کارلۆ ئانچلۆتی دەستلەکارکێشانەوە پێشکەشی کارگێری یانەکە بکات.

میدیاکانی ئیتاڵیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە دوای شکستەکەیان بەرانبەر یانەی ڕۆما، سەرۆکی یانەی ناپۆلی دی لاوڕێنتس داوای لە ئانچلۆتی کردووە مەشقەکانیان لە یاریگای داخراودا ئەنجام بدەن، بەڵام ڕاهێنەرەکە ڕەتیکردۆتەوە و یاریزانەکانیش دژی بۆچوونەکەی سەرۆکی یانەکە پاڵپشتی ئانچلۆتیان کردووە.

کێشەکان بەوە کۆتاییان نەهاتووە و دوای ئەوەی یانەکە لە چوارەمین یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنسلیگ لەسەر یاریگای خۆی بەرانبەر سالزبۆرگ یەکسانبوو، کارلۆ ئانچلۆتی ئامادە نەبوو بچێتە ژووری کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و قسە بۆ میدیاکان بکات، ئەمەش کاردانەیەوە زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و چاوەڕوان دەکرێت لە بەرانبەردا یوفا سزای ئەو یانەیە بدات.

سەرچاوەکانیش ئاماژە بەوەدەکەن کە ئانچلۆتی تەواو بێزارە و دەیەوێت دەستلەکارکێشانەوە پێشەکەش بکات، چونکە لەم دواییانەدا گرفتەکانی لەگەڵ سەرۆکی یانەکە زیاتر بووە و پێناچیت بتوانن چارەسەرێکی گونجاویش بدۆزنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانچینی مەرجی گەڕانەوەی بالۆتێللی بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئاشکرا دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنتی لە مەترسییەکی گەورەدایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شەڕی نێوان مێسی و ڕاهێنەری بەڕازیل، ئەو دیمەنەی لە شاشەکانەوە دەرنەکەوت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەرمی... بایرن میونخ ڕاهێنەری نوێ دەستنیشان کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی داهاتووی کاڤانی دیاری کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ دەیەوێت کۆتینۆ لە کۆڵ خۆی بکاتەوە و یانەیەکی پرێمەرلیگ لەسەر هێڵە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاهێنەری پۆرتوگال هێرشی کردە سەر ساری

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵوێستی سوارێز لە بەرانبەر هەوڵەکانی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی سەرە ڕم چۆنە؟

سەرەتا