پێش 2 هەفتە 154 جار خوێنراوەتەوە

عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاندوو تا جێگره‌وه‌یه‌كی نه‌بێت ده‌ستله‌كارناكێشێته‌وه‌


په‌یام

سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی رایگەیاند کە حکوومەت وەڵامی داواکاری خۆپیشاندەران ناداتەوە و دەستلەکارناکێشێتەوە بەبێ بوونی جێگرەوەیەکی روون و خێرا، لەھەمانکاتدا ئامادەیی دەستلەکارکێشانەوەی بەپەلەی راگەیاند ئەگەر لایەنە سیاسییەکان لەسەر جێگرەوەیەک بگەنە رێکەوتن.

عەبدولمەھدی لە وتارێکیدا لە ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، داواکاری رەوا ھەیە بۆ دەستلەکارکێشانەوەی حکوومەت، بەڵام ناکرێت ئەوە بکرێت بەبێ جێگرەوەیەکی روون و خێرا.

عەبدولمەھدی راشیگەیاند، ئەگەر حکوومەت لەم کاتەدا دەستلەکاربکێشێتەوە، ئەوکات بۆشاییەک دروست دەکات کە کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە و حکوومەتی کاربەڕێکەر دەسەڵاتەکانی سنووردار دەبێت و توانای بەڕێکردنی بوودجەی گشتیی و ئەنجامدانی چاکسازی پێویستی نابێت.

لەسەرەتای مانگی رابردووەوە، عێراق رووبەڕووی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی جەماوەری بەرفراوان بووەتەوە و تائێستا بەردەوامی ھەیە، داواکاری سەرەکی خۆپیشاندەران جگە لە باشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، دابینکردنی ھەلی کار، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لەکارخستنی حکوومەتەکەی عەبدولمەھدییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا مه‌نسوور مه‌رعیدی‌ له‌ پۆستی‌ پارێزگار دوورخسته‌وه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ وه‌زیری ڕۆشنبیری‌ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ ده‌كات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. رفاندنی چالاكانی مه‌ده‌نی نیگه‌رانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوانزه‌ لایه‌نی‌ سیاسی‌ عێراقی‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ رێككه‌وتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌واڵگریی عێراق هۆشداری له‌باره‌ی هه‌ڵاتنی داعشه‌ زیندانییه‌كان ده‌دات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی نه‌وت: خۆپیشاندانه‌كان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نه‌بووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌رچوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    په‌ڕله‌مانی عێراق، ده‌نگ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسای گرنگ ده‌دات

سەرەتا