پێش 1 هەفتە 859 جار خوێنراوەتەوە

له‌ رووی ته‌ندروستییه‌وه‌ چۆن زه‌نجه‌بیل به‌كاربهێنین؟

په‌یام

زه‌نجبیل یەکێکە لە بەهاراتە زۆر ناسراوەکان کە لە ئێستادا بەکارهێنانی زۆر زۆرە لە ناو خەڵکدا و بە یەکێک لە تەندروستترین بەهاراتەکان دادەنرێت لە جیهاندا.

بەڵام وەکو هەموو شتێکی تر بەکارهێنانی ڕۆژانەی دەبێت لە رێژەیەکی دیاری کراودا بێت و نابێت زیاد لە رێژەی خۆی بەکاربێت ئەگینا رەنگە کاریگەری نەرێنی دروست بکات.

دیاری كردنی بڕی خواردنی زه‌نجه‌بیل به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن:

ـ بۆ مناڵی خوار ۲ ساڵ باشترە بەکار نەیەت
ـ بۆ مندالی سەروو ۲ ساڵ لە رۆژەکەدا لە ۲ میلیگرام زیاتر بەکار نەیەت.
ـ بۆ گەورە ـ باشترە لە ٤ گرام زیاتر بەکارنەیەت ( ئەگەر پاوردەر بێت باشترە لە کەوچکێکی چا زیاتر نەخورێت ( کەوچکی قەڵا نەبێت)).
 ـ بۆ ئافرەتی دوگیان باشترە لە ژێر چاودێری پسپۆری تایبەت بەکار بهێنرێت چونکە بەکارهێنانی لە کاتی دوگیانیدا قسەو باسی لەسەرە و مەسەلەکە بە تەواوی یەک لا نەبۆتەوە کە ئایا نابێت یاخود دەبێت بەکاربێت ! بۆیە ئەگەر بەکارهات پێویستە لە رۆژەکەدا لە ۱ گرام زیاتر بەکار نەیەت.

* زنجبیل باشترە لەو کەسانەی کە لەسەر هەندێک جۆری حەبن کە رێگری لە خەستبوونەوەی خوێن دەگرێت وەکو وارفارین و هیپارین و ئەسپرین و کلۆپیدۆگریل و هەندێک حەبی ئازار وەکو ڤۆلتارین و پرۆفین و ناپرۆکسین.
* بۆ ئەوکەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە باشترە بە ئاگاداری بەکاری بهێنن و زیادرەوی نەکەن لە بەکارهێنانی زنجبیل دا.

سودەکانی بەکارهێنانی زنجبیل:
ـ یاریدەدەرە بۆ کرداری هەرسکردن و هەرسکردن ئاسان دەکات. دەکرێت وەکو چا لەگەل نەعنا و هەنگوینی ئەسل و ئاوی لیمۆ بخورێتەوە لەو کەسانەی نارەحەتی هەرسکردن و سک ئاوسان و غازات و کێشەی قۆلۆنیان هەیە.
ـ کەمکردنەوەی هەوکردن لەلەشدا بەتایبەتی هەوکردنی جومگەکان و رۆماتیزم.
ـ بۆ هێلنج دان و دڵ تێکەڵهاتن بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە لە بەیانیاندا دلتیکهەلاتنیان هەیە یاخود لە ناو سەیارەو تەیارەدا تووشی ئەو حاڵەتە دەبن یاخود ئەوکەسانەی لە دوای عیلاجی کیمیایەوە تووشی دڵ تێکەلهاتن دەبن.
ـ کەمکردنەوەی رێژەی شەکر و کۆلیسترۆلی خراپی خوێن و کەمکردنەوەی پەستانی خوێن. ( تێبینی ئەو کەسانەی کە لەسەر دەرمانی دابەزاندنی شەکرە و پەستانی خوێنن دەبێت پرس بە دکتۆرەکەی خۆیان بکەن چونکە رەنگە هەندێک کات بەکارهینانەکەی لەگەل ئەو دەرمانانە ببێتە هۆی دابەزاندنێکی زۆری شەکرە و پەستانی خوێنەکە و لەو حاڵەتەدا پێویستە بری دەرمانەکە کەم بکرێتەوە).
ـ بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سەر و قورگ ئێشە.
ـ بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سووری مانگانە بەکاردێت.
ـ لەگەل پلانێکی تەندروستی خۆراکدا دەکرێت یارمەتیدەر بێت بو دابەزاندنی کێش.
ـ لە چارەسەری دڵە کزێدا بەکاردێت.

‎دكتۆر ئیسرا كه‌مال شاه محه‌مه‌د - به‌كالۆريۆس له‌ پزيشكی هه‌ناوي و نەشتەرگەری گشتی
‎ماستەر لە زانستی خۆراك

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیبراهیم پاشای بابان كێ بوو؟

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    20 زانیاری گرنگ له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ - به‌شی پێنجه‌م

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    20 زانیاری گرنگ له‌ له‌شی مرۆڤ - به‌شی چواره‌م

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حه‌مدی.. شاعیرێكی گه‌وره‌ و كه‌سایه‌تییه‌كی تێكۆشه‌ر

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    به‌م خواردنانه‌ جگه‌رت پاكبكه‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    به‌م ڕێگایانه‌ منداڵه‌كه‌ت ڕابهێنه‌ له‌سه‌ر زووخه‌وتن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا.. بەهۆی جگەرەی ئەلیكترۆنییه‌وه‌، ٤٠ كەس گیانیانلەدەستداوه‌

  • پێش 1 هەفتە

    توك تۆك چیه‌؟ سه‌رنجی هه‌مووانی ڕاكێشاوه‌

سەرەتا