پێش 2 هەفتە 226 جار خوێنراوەتەوە

باڵوێزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق راگه‌یه‌نراوێكی‌ له‌سه‌ر سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران بڵاوكرده‌وه‌


په‌یام

باڵوێزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غدا راگه‌یه‌نراوێكی‌ له‌سه‌ر دۆخی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق‌و سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌، پێویستە لەسەر حکومەت و هێزە سیاسییەکانی عێراق وەڵامی داوای خۆپیشاندەران بدەنەوە و چاکسازیی بکەن، راشیگه‌یاندووه‌، بەسەرکوتکردنی ئیرادەی گەلەکەی، حکومەتی عێراق هیچ داهاتوویکی نابێت.

هاوكات باڵوێزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌، بەردەوامدەبین لەسەر پشتیوانی عێراقێکی سەقامگیر و پێشکەوتوو کە بتوانێت دژ بە هەموو گروپە توندڕەوەکان، پارێزگاری لە گەلەکەی خۆی بکات .

ئه‌مریكا داوای‌ له‌ حكومه‌تی‌ عێراق كردووه‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامبدات و وتوویه‌تی‌، پێویستە لەسەر حکومەت و هێزە سیاسییەکانی عێراق وەڵامی داوای خۆپیشاندەران بدەنەوە و چاکسازیی بکەن و  بەسەرکوتکردنی ئیرادەی گەلەکەی، حکومەتی عێراق هیچ داهاتوویکی نابێت .

ئه‌مریكا جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌، دەبێ عێراقییەکان سەبارەت بە بڕیاردان لە ئایندەی وڵاتەکەیان، ئازاد بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    په‌رله‌مانی‌ عێراق یاسای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئیمتیازاته‌ داراییه‌كانی‌ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ په‌سه‌ند كرد

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ركرد

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندانه‌كانی‌ عێراق به‌رده‌وامن و، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان خۆپیشانده‌رانیان له‌ پردی ئه‌حرار دوورخسته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا مه‌نسوور مه‌رعیدی‌ له‌ پۆستی‌ پارێزگار دوورخسته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ وه‌زیری ڕۆشنبیری‌ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. رفاندنی چالاكانی مه‌ده‌نی نیگه‌رانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوانزه‌ لایه‌نی‌ سیاسی‌ عێراقی‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ رێككه‌وتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌واڵگریی عێراق هۆشداری له‌باره‌ی هه‌ڵاتنی داعشه‌ زیندانییه‌كان ده‌دات

سەرەتا