13/12/2024 145 جار خوێنراوەتەوە

شاندێكی توركیا لە دیمەشقە و شاندێکى بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریش سەردانێك ئەنجام بدات

پەیام

شاندێكی باڵای توركیا گەیشتنە سووریا و بڕیاریشە شاندێكی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا سەدانی دیمەشق بكات.

شاندی باڵای توركیا بە بەشداری ئیبراهم كاڵن سەرۆكی دەزگای هەواڵگری و چەند بەرپرسێكی دیكە بەسەردانێك گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سووریا و چاویان بە بەرپرسانی حكومەتی نوێی وڵاتەكە كەوت.

سەردانی شاندەكەی توركیا بۆ سووریا ڕۆژێك دوای پێكهێنانی حكومەتی ڕاگوزەر لەلایەن محەمەد بەشیر و پێنج ڕۆژ دوای كەوتنی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد دێت.

 لەلایەكی دیكەوە چەند سەرچاوەیەك بڵاو كردەوە كە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان بڕیارە ئەمڕۆ شاندێك بەنێوەندیگری ئەمریكا و فەرەنسا ڕەوانەی دیمەشق بكات و كۆبوونەوە لەگەڵ حكومەتی ڕاگوزەر و ئۆپۆزسیۆن ئەنجام بدات.

هاوكات ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە هاوتەریب لەگەڵ سەردانەكەدا، گروپی سوپای نیشتمانی سووریا كە نزیكن لە توركیا پێشڕەوییەكانی لە ناوچەكانی باكووری ولاتەكە دژی هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە درێژە پێداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: ده‌رفه‌تێكی كه‌م بۆ ئاگربه‌ست ماوه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆ ده‌بێته‌وه‌ و هێشتا ڤیزا به‌ پزیشكیان نه‌دراوه‌

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم: پێویسته‌ پشكنینی وێستگه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بكرێته‌وه‌

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی: 50 خوله‌ك پێش هێرشه‌كه‌ی سه‌ر قه‌ته‌ر تڕه‌مپ ئاگادار كراوه‌ته‌وه

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ته‌نها ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر قه‌ته‌ریان كرد

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوتكه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ڕاگه‌یه‌نراوی كۆتایی لوتكه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میری قەتەر لە لوتکەى دەوحە: هێرشەکەى ئیسرائیل خیانەتكارانە و ترسنۆكانە بوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نەتەوەیەكگرتووەكان: لە چوار ڕۆژدا 10 باڵەخانەمان لە غـ.ەززە بۆردومان كراون

سەرەتا