پێش 1 هەفتە 189 جار خوێنراوەتەوە

ئایا هه‌موو پشت ئێشه‌یه‌ک ئینزلاقه؟

په‌یام

ئازاری پشت یه‌کێکه‌ له‌ به‌ربڵاوترین کێشه‌ ته‌ندروستیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌، به‌ڵام له‌هه‌مان کات دا زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌ک پێویست زانیاری ته‌واویان نیه‌ ده‌رباره‌ی هۆکاره‌کانی پشت ئێشه‌ و شێوازی ده‌ست نیشانکردنی نه‌خۆشیه‌کانی ئازاری پشت و ڕێگاکانی چاره‌کردنی.

سه‌ره‌تا بۆ زانینی هۆکاره‌کانی پشت ئێشه‌ پێویسته‌ بزانین که‌ پێکهاتووه‌کانی پشتی مرۆڤ ئه‌مانه‌ن :

1-ڕه‌گی ده‌ماره‌کان که‌ به‌ ناو بڕبڕه‌کانی پشت دا ده‌ڕوات بۆ هه‌ردوو قاچ.
2-ئه‌و ده‌ماره‌ بچووکانه‌ی تایبه‌تن به‌ بڕبڕه‌کانی پشت خۆی.
3-ماسولکه‌کانی پشت.
4-دیسکی نێوان بڕبڕه‌کانی پشت.
5-بڕبڕه‌کانی پشت و جومگه‌کانی نێوان بڕبڕه‌کان و به‌سته‌ره‌ ڕیشاڵه‌کانیان.

هه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بێت له‌ یه‌کێک یان زیاتر له‌م پێکهاتووانه‌ ئه‌وا ئازاری پشت دروست ده‌کات.
گرنگترین هۆکاره‌کانی پشت ئێشه‌ :
1-پچڕانی ماسولکه‌کان یان زۆرهیلاک بوونی ماسولکه‌کان : ئه‌مه‌ باوترین هۆکاری ئازاری پشته‌ ،هه‌رچه‌نده‌ ماسولکه‌کانی پشت زۆر به‌هێزن و قه‌باره‌یان گه‌وره‌یه‌ به‌ڵام پچڕانی چه‌ند ڕیشاڵێکی ئه‌م ماسولکانه‌ ئازارێکی زۆر دروست ده‌کات و ڕوو ده‌دات له‌ کاتی:

به‌رزکردنه‌وه‌ی شتی قورس به‌ شێوه‌ی هه‌ڵه‌.
جووڵه‌ی کتوپڕ له‌ کاتی وه‌رزش پێش ئیحماکردنی پێویست.
له‌گه‌ڵ پچڕانی ماسولکه‌کان بۆریه‌ بچووکه‌کانی خوێنی ناو ماسولکه‌کان ده‌ته‌قێت و به‌ هێواشی خوێن کۆده‌بێته‌وه‌ و ماسولکه‌ه‌ ده‌ئاوسێت و ته‌شه‌نج ده‌کات ؛ بۆیه‌ زۆربه‌ی که‌سه‌کان پاش چه‌ند سه‌عاتێک ئیتر هه‌ست به‌ ئازار ده‌که‌ن.
ئه‌م جۆره‌ ئازاری ڕه‌نگه‌ زۆر بێت به‌ڵام له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژ بۆ دوو هه‌فته‌ چاک ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری گونجاو وه‌ربگرێت.

2-ئینزلاقی فه‌قه‌رات یان خزانی دیسکی نێوان بڕبڕه‌کانی پشت :

مه‌به‌ست له‌ تێکشانی دیواری ئەو دیسكەیه‌ که‌ لە نێوان هەر دوو بڕبڕەیەكی پشتدا هەیە و دواتر ئه‌و مادده‌ جیلاتینه‌یی که‌ له‌ ناو دیسکه‌که‌ هه‌یه‌ دێته‌ ده‌ر و له‌ ئەنجامدا فشار دەخاتەسەر دڕكەپەتك یان دەمارەكانی ناو بڕبڕه‌کانی پشت و گرنگترین نیشانه‌کانی بریتین له‌ :
پشت ئێشه‌، زۆربه‌ی جار ئازاری ئینزلاق گه‌لێک زۆره‌ و زیاتر ده‌بێت به‌ کۆکه‌، پشمین، جووڵه‌، نوشتانه‌وه‌.
ئازار له‌ سمت و قاچ تا په‌نجه‌کانی پێ و گه‌ڕانی ئازاره‌که‌، واته‌ ڕه‌نگه‌ هه‌ر کاته‌ی شوێنیک بێشێت.
سڕبوون و مێروله‌کردن و ته‌زووهاتن له‌ بڕبڕه‌کانی پشته‌وه‌ تا سه‌ری په‌نجه‌کانی پێ.
کێشه‌ له‌ مێز کردن و پیسایی کردن .

3-داخورانی جومگەکانی دەکەوێتە نێوان بڕبڕەکانی پشت کەناوی ( facet joint arthropathy )یە، کە فشار دەخاتە سەر ئەو دەمارانەی دێن بۆ قاچ و ڕان و ئازاریش لەپشت دا دروست دەکەن .
4-ھەوکردن و داخورانی جومگەی نێوان ئێسکی حەوز و ئێسکەکانی خوارەوەی بڕبڕەی پشت کەپێی دەوترێت (sacroiliac joint) کەئەمیش ئازار دروست دەکات لەپشت و سمت دا .

دكتۆرهه‌ڤین که‌مال شا محه‌مه‌د
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    چەند ڕاستی و زانیارییەك دەربارەی شێرپەنجەی سی

  • پێش 1 هەفتە

    ئایا هه‌موو پشت ئێشه‌یه‌ک ئینزلاقه؟

  • پێش 1 هەفتە

    نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی سنگ لە پیاواندا

  • پێش 2 هەفتە

    شێرپه‌نجه‌ی سنگ له‌پیاواندا

  • پێش 3 هەفتە

    خواردنی ته‌ندروست چییه‌؟ پێویسته‌ ئه‌م زانیاریانه‌ت هه‌بێت

  • پێش 4 هەفتە

    نیشانه‌ و مه‌ترسیه‌كانی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن

  • 09/10/2019

    پزیشكێكی كورد، دایكان و باوكان له‌ مه‌ترسیه‌كی ئه‌سپرینی منداڵان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

  • 07/10/2019

    چه‌ند ئامۆژگارییه‌کی گشتی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئازاری پشتیان له‌گه‌ڵ دایه‌

سەرەتا