11/12/2024
192 جار خوێنراوەتەوە
ناتانیاهۆ دادگایی كرا
بۆ یه‌كه‌مجار به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی ڕاپێچی دادگاییكردنێكی دریژخایه‌ن كرا.
بنیامین نه‌ته‌نیاهوو سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له (ئه‌فنه‌ر نه‌ته‌نیاهوو)ی كوڕی و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی و ئه‌ندامانی كنیستی پارتی لیكۆد و هاوپه‌یمانانی بۆ یه‌كه‌مجار به سێ تۆمه‌تی په‌یوه‌ست به به‌رتیل و وه‌رگرتنی دیاری به نایاسایی له به‌رده‌م دادگادا ئاماده بوون.
دانیشتنه‌كانی دادگایكردنی نه‌ته‌نیاهوو ڕۆژی ڕابردوو ده‌ستی پێكرد و ئه‌مڕۆیش گه‌ڕێكی دیكه‌ی به‌ڕێوه ده‌چێت بڕیاریشه دادگایكردنه‌كه درێژ خایه‌ن بێت لانیكه‌م دوومانگ بخایه‌نێت.
به‌پێی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه ده‌زگای ئاسایشی گشتی قه‌واره‌كه (شاباك) به دادگاكه‌ی داوه، دانیشتنه‌كه به‌هۆی دۆخی ئه‌منییه‌وه له ژێرزه‌مینێكی پارێزراوی ته‌لئه‌بیب به‌ڕێوه ده‌چێت نه‌ك له قودس، ئه‌وه‌یش هه‌مان ئه‌و شوێنه‌یه كه تۆمه‌تبارانی گه‌وره‌ی تێدا دادگای ده‌كرێت له قه‌واره‌كه‌دا.
له دادگاییه‌كه‌دا رێگه به میدیاكان نه‌درا به په‌خشی ڕاسته‌وخۆ دانیشتنه‌كه بگوازنه‌وه و نه‌ته‌نیاهوویش به‌ر له ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كه ڕه‌تی كرده‌وه له‌سه‌ر كورسی تۆمه‌تباری دابنیشێت و چاوه‌ڕوانی چۆڵكردنی دانیشته‌كه له لایه‌ن وێنه‌گره‌كانه‌وه بوو، دواتریش نه‌ته‌نیاهوو ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵه چاوه‌ڕوان ئه‌م ساته ده‌كات تا ڕاستییه‌كان بڵێت.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كه سه‌رۆكووه‌زیرانێكی قه‌واره‌كه له‌ماوه‌ی پۆسته‌كه‌یدا ڕاپێچی دادگا بكرێت و پیشتریش چه‌ند جارێك هه‌وڵی دواخستنی دانیشته‌كه‌ی داوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە