پێش 2 هەفتە 133 جار خوێنراوەتەوە

ئاگر لە ماڵی سێ پەرلەمانتار لە زیقار بەردرا


په‌یام

خۆپیشاندەران ئاگریان لە ماڵی سێ پەرلەمانتار لە قەزای شەترە سەربە پارێزگای زیقار باشووری عێراق بەرداوە.

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان خۆپیشاندەران ئاگریان لە ماڵی هەر سێی پەرلەمانتار، ناجی سەعیدی لە هاوپەیمانی سائیروون كە سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر پاڵپشتی دەكات لەگەڵ مونا غورابی لە هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری و زەینەب خەزرەجی لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی لە قەزای شەتر بەرداوە.

ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندان لە قەزای شەترە باكووری پارێزگای زیقار دژبە حكوومەت ئەنجام دەدرێت كە تا ئێستا بەردەوامە.

تا ئێستا لە ئەنجامی پێكھەڵپڕژانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانی قەزای شەترە، سێ خۆپیشاندەر كوژراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    په‌رله‌مانی‌ عێراق یاسای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئیمتیازاته‌ داراییه‌كانی‌ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ په‌سه‌ند كرد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ركرد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندانه‌كانی‌ عێراق به‌رده‌وامن و، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان خۆپیشانده‌رانیان له‌ پردی ئه‌حرار دوورخسته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا مه‌نسوور مه‌رعیدی‌ له‌ پۆستی‌ پارێزگار دوورخسته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ وه‌زیری ڕۆشنبیری‌ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. رفاندنی چالاكانی مه‌ده‌نی نیگه‌رانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوانزه‌ لایه‌نی‌ سیاسی‌ عێراقی‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ رێككه‌وتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌واڵگریی عێراق هۆشداری له‌باره‌ی هه‌ڵاتنی داعشه‌ زیندانییه‌كان ده‌دات

سەرەتا