پێش 2 هەفتە 133 جار خوێنراوەتەوە

فەرمی؛ ئەرسیناڵ شارەی کاپتنی لە شاکا وەرگرتەوە و یاریزانێکی دیکەی دیاریکرد

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی شارەی کاپتنی لە گرانیت شاکای سویسڕی وەرگرتەوە و پێیر ئۆبامیانگی گابۆنی وەک کاپتنی یەکەمی یانەکەی دەستنیشانکرد.

کەمێک پێش ئێستا لە میانی ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی بۆ یاری یانەکەی لە یۆرۆپالیگ بۆی سازکرابوو، ئۆنای ئیمری ڕاهێنەری یانەی ئەرسیناڵ ئەوەی ئاشکرا کرد کە بڕیاریانداوە شارەی کاپتنی لە شاکا وەربگرنەوە و بە ئۆبامیانگی هێرشبەری ببخەشن.

ئەم هەنگاوەی یانە لەندەنییەکە پاش ئەو ڕووداوە دێت کە چەند هەفتەیەک پێش ئێستا شاکا لە ناو یاریگادا ڕووبەرووی هاندەرانی گەنەرز وەستایەوە و قسەی پێوتن، ئەمەش هاندەرانی تۆپچییەکانی تووڕە کرد و دواتر یانەکە سزای شاکای دا، سەرەڕای ئەوەی شاکا داوای لێبوردنی لەو هەڵسوکەوتەی کرد، بەڵام لە دواین سزادا ئیدارەی یانەکە شارەی کاپینی لەو یاریزانە سویسڕییە وەرگرتەوە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرمی... تۆتینهام دوورخستنەوەی پۆچیتینۆی ڕاگەیاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کلوپ قورسترین یاریگای ئەوروپا دەستنیشان دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لویس ئێنریکی دەگەڕێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هازارد چۆن باسی بێنزیمە دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی چێڵسی ئارەزووی یاریکردن لە بەرشەلۆنە دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە ڕاهێنەری ئینتەرمیلان دەدرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵبژاردەی بەرازیل مۆندیالی تازە پێگەیشتووانی بردەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید پلانی گواستنەوەی بەرگریکارێکی خولی ئیتاڵی داناوە

سەرەتا