پێش 2 هەفتە 208 جار خوێنراوەتەوە

فەرمی؛ کارتە سوورەکەی مین سون سڕایەوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڕیاریدا کارتە سوورەکەی مین سونی کۆری و هێرشبەری یانەی تۆتینهامی لەندەنی بسڕێتەوە.

میدیاکانی بەڕیتانیا ئەوەیان ئاشکرا کرد کە بە نوسراوی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەیا بڕیاریداوە کارتە سوورەکەی مین سون بسڕێتەوە، بەمەش یاریزانەکە دەتوانێت بۆ سێ یاری داهاتوو یانەکەی یاری بکات و ڕووبەرووی هیچ ڕاگیڕانێک نابێتەوە.

یەکشەممەی ڕابردوو لە یاری نێوان ئیڤەرتۆن و تۆتینهام ڕووداوێکی مەترسیدار ڕوویدا و قاچی ئاندرێ گۆمێز لە پاژنەی پێیدا تووشی شکانێکی قورس و مەترسیدار بوویەوە، بەهۆی ئەوەی مین سون پێش ئەوەی گۆمێز تووشی ڕووداوەکە ببێت لە دوایەوە ڕایدەکرد و دەیوسیت تۆپەکەی لێوەربگرێت وادەرکەوت کە ئەو هۆکاری پێکانی گۆمێز بوو بێت و ڕاستەوخۆ مارتن ئاتێکسۆنی داوەر لە خولەکی 79دا کارتی سووری بە ڕووی مین سوندا بەرزکردەوە، ئەم پێکانەش تەواو دۆخی یاریزانە کۆرییەکەی تێکدا و لە یاریگادا دەستی بەگریانێکی بە کوڵ کرد، بەڵام دواتر لە دیمەنی دووبارەی گرتە ڤیدیۆییەکانەوە ئەو ڕاستییە ئاشکرا بوو کە مین سون هۆکاری فاوڵ و پێکانەکە نەبووە و کارتە سوورەکەشی بۆ سڕایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرمی... تۆتینهام دوورخستنەوەی پۆچیتینۆی ڕاگەیاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کلوپ قورسترین یاریگای ئەوروپا دەستنیشان دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لویس ئێنریکی دەگەڕێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هازارد چۆن باسی بێنزیمە دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی چێڵسی ئارەزووی یاریکردن لە بەرشەلۆنە دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە ڕاهێنەری ئینتەرمیلان دەدرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵبژاردەی بەرازیل مۆندیالی تازە پێگەیشتووانی بردەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید پلانی گواستنەوەی بەرگریکارێکی خولی ئیتاڵی داناوە

سەرەتا