پێش 2 هەفتە 297 جار خوێنراوەتەوە

گرفتێکی دیکە ڕووبەرووی لیڤەرپووڵ دەبێتەوە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی تووشی گرفتێکی دیکە دەبێتەوە و لە ماوەی دوو ڕۆژدا دوو یاری لە ئاسیا و لە ئەوروپا ئەنجام دەدات.

کەمێک پێش ئێستا ڕێکخراوی جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا، بە نووسراوی فەرمی ڕەتیکردەوە یاری یانەی نێوان لیڤەرپووڵ و ئەستۆن ڤێلا لە چارەکەی کۆتایی جاکەمە دوابخات، کە وا بڕیارە لە 17ی مانگی 12ی داهاتوو ئەنجام بدرێت و ئەوەی ڕایگەیاند دەبێت یارییەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە بچێت.

ئەنجامدانی ئەو یارییە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی دواتر واتا 18ی  مانگی 12 یانەی لیڤەرپووڵ لە میانی یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان لە وڵاتی قەتەڕ یاری نیوەی کۆتایی ئەنجام دەدات، کە تیاییدا یانە ئینگلیزییەکە وەک نوێنەری ئەوروپا بەشداری مۆندیالی یانەکانی کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی کوڕانی یۆرگن کلوپ توانیان نازناوی چامپیۆنسلیگ ببەنەوە و لە یاری کۆتاییدا سەرکەوتنیان بەسەر یانەی تۆتینهامدا نووسیەوە.

پێشبینیش دەکرێت یانەی لیڤەرپووڵ لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا لە پێناو بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی یانەکان، لە جامی یانە پیشەگەرەکان پاشەکشە بکات، چونکە زۆر قورسە یانەی لیڤەرپووڵ لە ماوەی تەنیا دوو ڕۆژدا لە دوو کیشوەری جیاواز لەسەر ئاستی دوو پاڵەوانێتی جیاوازی یاری بکات و بە باشیش ئامادە بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرمی... تۆتینهام دوورخستنەوەی پۆچیتینۆی ڕاگەیاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کلوپ قورسترین یاریگای ئەوروپا دەستنیشان دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لویس ئێنریکی دەگەڕێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هازارد چۆن باسی بێنزیمە دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی چێڵسی ئارەزووی یاریکردن لە بەرشەلۆنە دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە ڕاهێنەری ئینتەرمیلان دەدرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵبژاردەی بەرازیل مۆندیالی تازە پێگەیشتووانی بردەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید پلانی گواستنەوەی بەرگریکارێکی خولی ئیتاڵی داناوە

سەرەتا