06/12/2024
496 جار خوێنراوەتەوە
هەسەدە: تاكو ئێستا لەگەڵ دەستەی تەحریری شام ڕووبەڕووی یەكدی نەبووینەتەوە
پەیام
هەسەدە دوای كشانەوەی هێزەكانی سووریا چەند ناوچەیەكی كۆنترۆڵ كرد و داوایشی لە لایەنەكان كرد بەدوای ڕێگەچارەی سیاسیدا بگەڕێن.
لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند ماوەی دوو مانگە زانیارییان لەبارەی ڕووداوەكانەوە هەبووە و ئاماژەی بەوەیش كرد تاكو ئێستا لەگەڵ دەستەی تەحریری شام هیچ ڕووبەڕووبوونەوەكیان نەبووە و خوازیاری كەمبوونەوەی گرژییەكانن.
فەرماندەی هەسەدە یاسی لەوە كرد لەبارەی دواین گۆڕانكارییەكان لەگەڵ عێراق لە پەیوەندیدان و هەماهەنگی ڕاستەوخۆیشیان لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان و ڕووسیا هەیە داوایشی لە لایەنەكان كرد بەدوای ڕێگەچارەی سیاسیدا بگەرێن.
لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی سوپای سووریایشەوە مەزلوم عەبدی ڕایگەیاند، كشانەوەكان بۆشایی ئەمنیان بەتایبەت لەناوچە بیایانیەكاندا دروست كردووە و بۆ پاراستنی هاووڵاتیانیان چەند ڕێوشوێنێكی ئەمنییان لەو ناوچانە گرتووەتە بەر.
وتیشی توركیا مەترسیی لەسەر منبج و ناوچەكانی دیكەی باكووری سووریا دروست كردووە و دەیانەوێت بە نێوەندگیری ڕووسیا و ئەمریكا گرفتەكانیان لەگەڵ ئەنقەرە لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بكەن.
جەختیشی لەوە كردەوە هەوڵەكانیان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەدەوامە و دەتوانن بەهێزتر لە جاران ڕووبەڕووی مەترسیەكان ببنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە