پێش 2 هەفتە 107 جار خوێنراوەتەوە

یه‌كێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ی ئێران پابه‌ندبونی به‌ رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی كه‌مكردوه‌ته‌وه‌



یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمیی‌ ئێران، نیگه‌رانیی‌ خۆیان له‌ هه‌نگاوی‌ چواره‌می‌ تاران بۆ پابه‌ندنه‌بوون به‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه‌ ده‌ربڕی‌ و، داوا ده‌كه‌ن ئێران بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چوارچێوه‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌.

به‌رپرسی سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند، چالاكییه‌كانی ئێران پێشێلكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمییه‌ و، پێویسته‌ ئه‌و وڵاته‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوون به‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه‌.
هاوكات هۆشداریش له‌ هه‌ر هه‌وڵێكی ئێران بۆ چالاككردنه‌وه‌ی بنكه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی دا و، وتی‌ "پابه‌ندبوونی ئه‌ورووپا په‌یوه‌سته‌ به‌ پابه‌ندییه‌كانی ئێرانه‌وه‌".
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌ڵمانیا هه‌ڵوێستی توندی ده‌رباره‌ی‌ هه‌نگاوی‌ چواره‌می‌ ئێران ده‌ربڕٍی و، ڕایگه‌یاند "ئێران سنووری ڕێككه‌وتنه‌كانی به‌زاندووه‌ و، ئه‌وروپا ئه‌مه‌ قبووڵ ناكات".
هاوكات ئه‌نگیس ڤۆن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانی‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی 2015 ناو برد و، ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ چاوه‌ڕێی ڕاپۆرتی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تین، دواتر ڕایده‌گه‌یه‌نن هه‌نگاوه‌كانی ئاینده‌یان چی‌ ده‌بێت.
ڕووسیاش كه‌ لایه‌نێكی‌ دیكه‌ی‌ به‌شدار له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمییه‌، له‌ زاری‌ وته‌بێژی تایبه‌تی ڤیلادمێر پۆتینی سه‌رۆكی وڵاته‌وه‌ نیگه‌رانیی‌ له‌ هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ ئێران ده‌ربڕیوه‌ و، ڕابشیگه‌یاندووه‌ چاودێری وردی دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ن و تا ئێستا پشتیوانیی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك: سه‌رۆكی پێشووتری توركیا له‌سه‌ر پرسی كورد، كوژراوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی نه‌مسا: نابێ وه‌ك بیانیی له‌ مسوڵمانانی وڵاته‌كه‌مان بڕوانین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی میسر ده‌كات ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌ی ڕووسی بكڕێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ بۆ كیم جۆنگ: ده‌بێت به‌خێراپی كاربكه‌یت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جیهان.. له‌ هه‌ر 24 چركه‌یه‌كدا كه‌سێك به‌ رووداوی هاتوچۆ گیانله‌ده‌ستده‌دات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیای نیسان 450 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌ ئه‌مریكا ده‌كشێنێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نێجیریا.. لافاو ٤٠ هه‌زار كه‌سی ئاواره‌ كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تورکیا بەکارهێنانی سیستمی ئێس 400 دەستپێدەکات

سەرەتا