پێش 2 هەفتە 151 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌ردۆغان ڕه‌خنه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌گرێت به‌وه‌ی‌ تا ئێستا گه‌ڕانی‌ سه‌ربازی‌ له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌ ئه‌نجام ده‌دات


ئه‌ردۆغان ڕه‌خنه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌گرێت به‌وه‌ی‌ تا ئێستا گه‌ڕانی‌ سه‌ربازی‌ له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌ ئه‌نجام ده‌دات و ده‌ڵێت: ئه‌و كاره‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ڕێككه‌وتنی‌ توركیا - ئه‌مریكادا نییه‌.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، ڕایگه‌یاند "به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌ گه‌ڕان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌ كاتێكدا ده‌بوو ئه‌مریكا له‌و ناوچانه‌ بكشایه‌ته‌وه‌ كه‌ خۆیان بڕیاری كشانه‌وه‌یان داوه‌".
سه‌رۆككۆماری‌ توركیا، ده‌پرسێت "ئه‌مریكا له‌ ئێستادا به‌ چ پاساوێك له‌گه‌ڵ ئه‌م یه‌په‌گه‌دا له‌ ناوچه‌كه‌ گه‌ڕانی له‌و شێوه‌یه‌ ده‌كات؟" و، ده‌شڵێت "ئه‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ماندا نییه‌".
ئه‌ردۆغان جارێكی‌ دیكه‌ یه‌په‌گه‌ی‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ نه‌كشاوه‌ته‌وه‌ كه‌ توركیار به‌ ناوچه‌ی ئارام ناوی‌ ده‌بات.
سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌مریكاش، سه‌رۆكی توركیا ڕایگه‌یاند، دواتر بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌دات ئاخۆ له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتن چاوی به‌ دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌وێت یان نا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ له‌باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب 40 كه‌سی كرده‌ قوربانی

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    حه‌وته‌مین ده‌ورییه‌ی وشكانی هاوبه‌شی سه‌ربازانی توركیا و ڕووسیا ئه‌نجامدرا

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیران جه‌خت له‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ده‌كاته‌وه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. خۆپیشاندانه‌كان دژی گرانبوونی نرخی به‌نزین توندوتیژی و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران.. گرانكردنی نرخی به‌نزین ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی لێكه‌وته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌شار ئه‌سه‌د: زۆرینەی دانیشتووانی ڕۆژاوای كوردستان عەرەبن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سێ سەرۆك شارەوانیی هەدەپە دەستگیركران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە دوو ڕۆژی رابردوودا زیاتر لە 100 هێرشی ئاسمانیی كراوەتە سەر پارێزگای ئیدلب

سەرەتا