05/12/2024
185 جار خوێنراوەتەوە
قهتهر ڕۆڵی نێوهندگیری دهست پێ كردهوه
پهیام
ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە - چوارشەممە - ڕایگەیاندووە کە قەتەر ڕۆڵی خۆی وەک ناوبژیوانێکی سەرەکی دەستپێکردووەتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی ( حەماس ) و ئیسرائیل، لە کاتێکدا ڕاوێژکارێکی ترەمپ باسی لە داڕشتنی نەخشەڕێگایەک کردووە بۆ جێبەجێکردنی لە ماوەی مانگێکدا.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری نوێی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی قەتەر و شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوە و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبووەتەوە، بۆ دەستپێکردنی دیپلۆماسی هەوڵەکانی ترەمپ بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان پێش ئەوەی لە ٢٠ی كانوونی دووهم دەستبەکاربێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ویتکۆف، نێردەی نوێ، لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا گەشتێکی بۆ قەتەر و ئیسرائیل کردووە.
ڕۆیتەرز هەروەها لە زاری ئەو سەرچاوەیەوە ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەکان ئاماژەن بۆ ئەوەی قەتەر ڕۆڵی خۆی وەک ناوبژیوانێکی گەورە دەستپێکردووەتەوە دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو نێوەندگیرییەکەی ڕاگرت و ئاماژەی بەوەشکرد کە پێدەچێت دانوستانکارانی حەماس بگەڕێنەوە بۆ دۆحە بۆ ئەوەی بەم زووانە ئاسانکاری بۆ خولێکی نوێی دانوستانەکان بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە