پێش 2 هەفتە 120 جار خوێنراوەتەوە

به‌سره‌.. خۆپیشانده‌ران ده‌روازه‌ی سنوری سه‌فوان ـیان داخست

رێگای هاتوچۆكردن له‌ خاڵی سنووریی سه‌فوان له‌ به‌سره‌، كه‌ عێراق به‌ كوێت ده‌به‌ستێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ داخرا و جارێكی دیكه‌ش ده‌روازه‌كانی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ كۆنتڕۆڵكرایه‌وه‌.
ئه‌مرۆ سه‌دان خۆپیشانده‌ر رێگای هاتوچۆكردنیان له‌ خاڵی سنووریی سه‌فوان داخست كه‌ له‌ باشووری پارێزگای به‌سره‌وه‌، عێراق به‌ كوێت ده‌به‌ستێته‌وه‌.
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ خۆپیشانده‌ران له‌ به‌سره‌ رایانگه‌یاند كه‌ جارێكی دیكه‌ به‌نده‌ری ئوم قه‌سریان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر له‌ لایه‌ن سوپاوه‌ كۆنتڕۆڵكرابوه‌وه‌.
دوێنێ‌ هێزێكی زۆری پشتیوانی سوپا گه‌یشتنه‌ به‌نده‌ری ئوم قه‌سر هه‌وڵیاندا به‌نده‌ره‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌ و له‌ئه‌نجامدا ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كرد و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر كوژراون و برینداربوون.
به‌نده‌ری ئوم قه‌سر دیارترین به‌نده‌ری به‌سره‌ و گه‌وره‌ترین به‌نده‌ری عێراقه‌، له‌و به‌نده‌ره‌وه‌ رۆژانه‌ بڕێكی زۆر كاڵا و كه‌لوپه‌لی جۆراوجۆر هاورده‌ی عێراق ده‌كرێت.

هاوكات به‌هۆی هه‌وڵی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی به‌رده‌م به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له‌ پارێزگای به‌سره‌ دوو خۆپیشانده‌ر كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌سره‌ ئاشكرایكرد هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستوه‌ردانیان كردووه‌ بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی به‌رده‌م به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له‌ پارێزگای به‌سره‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ پێكهه‌ڵپڕژان له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌راندا روویداوه‌.
به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ فه‌رمیه‌كان له‌ ئاكامی ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و پێكهه‌ڵپڕژانه‌كه‌دا، دوو خۆپیشانده‌ری به‌سره‌ كوژراون و 12ی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه‌ به‌ هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ ده‌روازه‌كانی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له‌ پارێزگای به‌سره‌ داخراوه‌ و خۆپیشانده‌رانیش ده‌ڵێن ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كه‌دا گرتووه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    په‌رله‌مانی‌ عێراق یاسای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئیمتیازاته‌ داراییه‌كانی‌ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ په‌سه‌ند كرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ركرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندانه‌كانی‌ عێراق به‌رده‌وامن و، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان خۆپیشانده‌رانیان له‌ پردی ئه‌حرار دوورخسته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا مه‌نسوور مه‌رعیدی‌ له‌ پۆستی‌ پارێزگار دوورخسته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ وه‌زیری ڕۆشنبیری‌ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. رفاندنی چالاكانی مه‌ده‌نی نیگه‌رانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوانزه‌ لایه‌نی‌ سیاسی‌ عێراقی‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ رێككه‌وتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌واڵگریی عێراق هۆشداری له‌باره‌ی هه‌ڵاتنی داعشه‌ زیندانییه‌كان ده‌دات

سەرەتا