پێش 2 هەفتە 142 جار خوێنراوەتەوە

به‌غدا.. سه‌رۆكوه‌زیران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌منی كۆبووه‌وه‌


سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی، له‌گه‌ڵ له‌ به‌رپرسانی ئه‌منیی وڵات كۆبووه‌وه‌.

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌ ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د حه‌لبوه‌سی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئه‌منی كۆبووه‌وه‌.
له‌ناو به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌كاندا نه‌جاح شممه‌ری، وه‌زیری به‌رگری و یاسین یاسری، وه‌زیری ناوخۆ و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی هه‌بوون.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی‌ بارودۆخی‌ ئه‌منیی‌ عێراق و پێشهاته‌ نوێیه‌كان كراوه‌، به‌ڵام ورده‌كاریی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ خۆپیشاندان له‌ زۆربه‌ی‌ پارێزگاكانی‌ ناوه‌ڕاست و خوارووی‌ عێراق به‌رده‌وامه‌ و، پێكدادانی‌ توند له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران ڕووی‌ داوه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا مه‌نسوور مه‌رعیدی‌ له‌ پۆستی‌ پارێزگار دوورخسته‌وه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ وه‌زیری ڕۆشنبیری‌ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ ده‌كات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. رفاندنی چالاكانی مه‌ده‌نی نیگه‌رانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوانزه‌ لایه‌نی‌ سیاسی‌ عێراقی‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ رێككه‌وتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌واڵگریی عێراق هۆشداری له‌باره‌ی هه‌ڵاتنی داعشه‌ زیندانییه‌كان ده‌دات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی نه‌وت: خۆپیشاندانه‌كان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نه‌بووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌رچوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    په‌ڕله‌مانی عێراق، ده‌نگ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسای گرنگ ده‌دات

سەرەتا