پێش 2 هەفتە 195 جار خوێنراوەتەوە

دوو لەسەر سێی داواکارییەکانی‌ مافی پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا ڕەتکراونەتەوە


په‌یام

ئەمساڵ ژمارەی‌ ئەو کەسانە کەمیکردووە کە داواکاری مافی پەنابەرێتییان لە ئەڵمانیا پێشکەشکردووە و پێشبینی دەکرێت ژمارەکە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمتر بێت، بەشی زۆری داواکارییەکانیش ڕەتکراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی‌ بیڵد ئام سۆنتاگی ئەڵمانی کە ئاژانسی دۆچەڤێلەش بڵاویکردووەتەوە، ئەمساڵ تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم 110 هەزار داواکاری مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا پێشکەشکراون.

ڕۆژنامەکە ئامارەکانی لە هان ئیکارد سۆمەر وەرگرتووە کە ناوبراو سەرۆکی‌ ئۆفیسی کۆچبەر و پەنابەرانی فیدڕاڵیی ئەڵمانیایە.

بەپێی داتاکانی‌ ئۆفیسەکە، تەنها 35 بۆ 38%ی داواکارییەکانی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی قبوڵکراون، واتە دوو لەسەر سێی ئەوانەی‌ ئەمساڵ کۆچیان کردووە بۆ ئەڵمانیا مافی پەنابەرێتییان پێ نادرێت.

سۆمەر دەڵێت، "پێشبینی دەکەم تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەکە بگاتە 140 بۆ 145 هەزار داواکاری پەنابەرێتی، بەو شێوەش کەمتر دەبێت لە ئاماری ساڵی 2018 کە نزیکەی‌ 160 هەزار داواکاری بوو."

لەبارەی‌ هۆکاری ڕەتکردنەوەی داواکارییەکان، هان ئیکارد سۆمەر دەڵێت، "ئەو کەسانەی‌ داواکاریی مافی پەنابەرێتی پێشکەش دەکەن هیچ بناغەیەکیان نییە بۆ قسەکانیان" و زۆربەی ناڕاستن.

مانگی نیسانی ڕابردوو، حکومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا چەند بڕیارێکی لەبارەی‌ کۆچبەرانەوە دەرکرد کە پڕۆسەی‌ دیپۆرتکردنەوە خێراتر دەکات و دەسەڵاتی ناوەندەکانی‌ کۆچ و کۆچبەرانیشی زیاد کردووە لەوەی‌ دەتوانن مۆبایل و ئامێرە تەکنەلۆجییەکانی کۆچبەر بپشکنن بۆ دیاریکردنی ناسنامەی‌ تەواوەی کۆچبەر.

لەدوای بڕیاری ساڵی 2015ی ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بۆ کردنەوەی‌ دەرگا و وەرگرتنی یەک ملیۆن کۆچبەر، لە چەند ساڵی ڕابردوودا ژمارەکە کەمیکردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك: سه‌رۆكی پێشووتری توركیا له‌سه‌ر پرسی كورد، كوژراوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی نه‌مسا: نابێ وه‌ك بیانیی له‌ مسوڵمانانی وڵاته‌كه‌مان بڕوانین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی میسر ده‌كات ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌ی ڕووسی بكڕێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ بۆ كیم جۆنگ: ده‌بێت به‌خێراپی كاربكه‌یت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جیهان.. له‌ هه‌ر 24 چركه‌یه‌كدا كه‌سێك به‌ رووداوی هاتوچۆ گیانله‌ده‌ستده‌دات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیای نیسان 450 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌ ئه‌مریكا ده‌كشێنێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نێجیریا.. لافاو ٤٠ هه‌زار كه‌سی ئاواره‌ كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تورکیا بەکارهێنانی سیستمی ئێس 400 دەستپێدەکات

سەرەتا