پێش 2 هەفتە 237 جار خوێنراوەتەوە

مانێ نامەکەی کلوپ پێش ڕیمۆنتاداکەی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆرت

سادیۆ مانیی سەنیگالی و هێرشبەری یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی ئەو نامەیە ئاشکرا دەکات کە کلوپی ڕاهێنەریان پێش یاری گەڕانەوەی بەرشەلۆنە لە نیوەی کۆتایی چامپیۆنسلیگی وەرزی ڕابردوو بۆی ناردوون.

 

مانێ لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی سەبارەت بە ڕیمۆنتاداکەیان بەسەر یانەی بەرشەلۆنە نامەیەکی کلوپ پێش یاری گەڕانەوەی ناو ئانفێڵد ئاشکرا دەکات و دەڵێت: کلوپ نامەیەکی بۆ ناردین و تیایدا نووسی بووی " هەواڵێکی دڵخۆشکەرم پێیە بۆتان، من دڵنیان ئێمە سەردەکەوین و دەگەینە یاری کۆتایی، بەرشەلۆنە یانەیەکە بە شێوازێکی هێرشبەری یاری دەکات و ئێمەش حەز دەکرین ڕکابەرەکانمان بەو شێوازە یاری بکەن ".

لە بە شێکی دیکەی قسەکانیدا هێرشبەرە سەنیگالییەکە ئاماژەی بەوە کرد، کە مامەڵەی کلوپ وەک مامەڵەی باوک وایە لەگەڵ یاریزانەکاندا و هەموو شتێک بە شێوەیەکی نموونەی و لەسەر ڕێگایەکی ڕاست دەڕوات، ئێمەش وەک باوکی خۆمان سەیری کلوپ دەکەین و هەر وەک باوکێکیش لێی دەترسین.

لە کۆتایدا مانێ ئەوەی خستە ڕوو کە کلوپ دەتوانێت نەک تەنیا لە ژیانی وەرزشیدا بەڵکو لە کایەکانی دیکەشدا سەرکەوتوو بێت و وتیشی: متمانەم بە کلوپ هەیە مامەڵەیەکی زۆر باش لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکاندا لە ژووری جلگۆڕین بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانچینی مەرجی گەڕانەوەی بالۆتێللی بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئاشکرا دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنتی لە مەترسییەکی گەورەدایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شەڕی نێوان مێسی و ڕاهێنەری بەڕازیل، ئەو دیمەنەی لە شاشەکانەوە دەرنەکەوت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەرمی... بایرن میونخ ڕاهێنەری نوێ دەستنیشان کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی داهاتووی کاڤانی دیاری کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ دەیەوێت کۆتینۆ لە کۆڵ خۆی بکاتەوە و یانەیەکی پرێمەرلیگ لەسەر هێڵە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاهێنەری پۆرتوگال هێرشی کردە سەر ساری

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵوێستی سوارێز لە بەرانبەر هەوڵەکانی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی سەرە ڕم چۆنە؟

سەرەتا