26/11/2024
138 جار خوێنراوەتەوە
تێچوی نه‌وتی هه‌رێم له په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێ ده‌كرێت
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێـته‌وه و یاسای بودجه و بابه‌تی تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێم تاوتوێ ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی كه فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆدا ئه‌نجوونه‌كه ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌ك ده‌دات له‌باره‌ی خزمه‌تگوزاریی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌نێوان عێراق و ڕووسیا هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ سێ پرۆژه یاسا و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كات.
یه‌كێك له‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ی په‌رله‌مانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كات هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدڕاڵی بۆ ساڵانی 2023 - 2024 و 2024، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه ئاماده كراوه.
یه‌كێك له‌و بڕگانه‌ی هه‌موار ده‌كرێن مادده‌ی 12 ی یاساكه‌یه كه تایبه‌ته به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و پێشبینی ده‌كرێت ناكۆكی و گفتوگۆ له‌نێوان په‌ڕله‌مانتاران به‌دوای خۆیدا بهێنێت.
پێشتر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا له‌پێناو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، تێچووی به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بۆ 16 دۆلار زیاد ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه‌یه كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی بۆ بدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە