پێش 2 هەفتە 186 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا سزای بەسەر 10 كەسایەتی و لایەنی ئێرانیدا سەپاند

په‌یام

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی سزای بەسەر 10 كیان و لایەنی كۆماری ئێراندا سەپاندووە، كە دیارترینیان، كوڕە گەورەی رابەری باڵای شۆڕشی ئێران و راوێژكارەكەیەتی.

وەزارەته‌كه‌ لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، وڵاتەكەی سزای بەسەر هەریەك لە عەلی موجتەبا خامنەیی، كوڕی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئێران و عەلی ئەكبەر ویلایەتی راوێژكاری خامنەیی و 8 بەرپرس و لایەنی دیكەدا سەپاندووە.

راشیگه‌یاندووه‌: ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران و هه‌روه‌ها سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران و چەند بەرپرسێكی دیكەی ئێران، لە ریزی ئەو بەرپرسانەدان كە لە لایەن ئەمریكاوە سزایان بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو هەنگاوەی ئه‌مریكا هاوكاتە لەگەڵ 40هه‌مین ساڵیادی دەستبەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئێران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ له‌باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب 40 كه‌سی كرده‌ قوربانی

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    حه‌وته‌مین ده‌ورییه‌ی وشكانی هاوبه‌شی سه‌ربازانی توركیا و ڕووسیا ئه‌نجامدرا

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیران جه‌خت له‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ده‌كاته‌وه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. خۆپیشاندانه‌كان دژی گرانبوونی نرخی به‌نزین توندوتیژی و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران.. گرانكردنی نرخی به‌نزین ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی لێكه‌وته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌شار ئه‌سه‌د: زۆرینەی دانیشتووانی ڕۆژاوای كوردستان عەرەبن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سێ سەرۆك شارەوانیی هەدەپە دەستگیركران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە دوو ڕۆژی رابردوودا زیاتر لە 100 هێرشی ئاسمانیی كراوەتە سەر پارێزگای ئیدلب

سەرەتا