19/11/2024
281 جار خوێنراوەتەوە
عێراق له مێژووی دروستبوونییه‌وه تا ئێستا نۆ سه‌رژمێری ئه‌نجام دراوه
له‌وه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق دروست بووه، تا ئێستا نۆ سه‌رژمێری ئه‌نجام داوه، به‌ڵام سه‌رژمێری ئه‌مجاره‌یه‌ن جیاوازه و گشتگیره، هه‌روه‌ها بۆ كورد پرۆسه‌یه‌كی زۆر هه‌ستیاره و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێم له داهاتووی عێراقدا دروست ده‌كات.
له مێژووی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه نۆ سه‌رژمێری ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام سه‌رژمێریی ئه‌مجاره فراوانترینه و بۆ كوردیش هه‌ستیاره.
یه‌كه‌م سه‌رژمێریی گشتی له عێراق، له ساڵی ١٩٢٠ به سه‌رپه‌رشتیی به‌ریتانیا كراوه و ١٤ ویلایه‌ت تێیدا به‌شدار بوون، هه‌ریه‌ك له كه‌ركووك، هه‌ولێر، سلێمانی و كه‌ركووكیشیان تێدا بوو. ئه‌وكات ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق دوو ملیۆن و ٨٤٩ هه‌زار و ٢٨٢ كه‌س بووه.
له ساڵی ١٩٢٧دا، بۆ جاری دووه‌م له عێراق سه‌رژمێری ئه‌نجام درا، به‌ڵام به‌هۆی بوونی هه‌ڵه و كه‌موكورتییه‌كی زۆره‌وه له پرۆسه‌كه‌دا، هه‌ژمار نه‌كراوه و ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه.
له ساڵی ١٩٣٤دا سه‌رژمێریی سێیه‌م به‌ڕێوه چوو، ژماره‌ی دانیشتووان سێ ملیۆن و ٢١٣ هه‌زار كه‌س بوو.
هه‌روه‌ها له ساڵی ١٩٤٧دا سه‌رژمێریی چواره‌م به‌ڕێوه چوو، ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌وكاتی عێراق چوار ملیۆن و ٨١٦ هه‌زار كه‌س بوو.
پێنجه‌م سه‌رژمێری له ساڵی ١٩٥٧دا ئه‌نجام درا، ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق له‌و ساڵه‌دا بۆ شه‌ش ملیۆن و ٥٣٦ هه‌زار و ١٠٩ كه‌س به‌رز بووه‌وه. ئه‌وه دوایین سه‌رژمێرییه كه جێی متمانه لای كورد، له دوای ئه‌وه به گۆڕینی دیمۆگرافی و ڕاگواستن و به‌عه‌ره‌بكردن، پێگه‌ی كورد له ناوچه جێناكۆكه‌كان لاواز كراوه.
شه‌شه‌مین سه‌رژمێری له ساڵی ١٩٦٥دا به‌ڕێوه چوو، ئه‌و كات ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق هه‌شت ملیۆن و ٢٦١ هه‌زار و ٥٢٧ كه‌س بوو.
له ساڵی ١٩٧٧دا، سه‌رژمێریی حه‌وته‌م به‌ڕێوه چوو، به‌پێی ئه‌نجامه‌كان، ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق ئه‌و كات گه‌یشته ١٢ ملیۆن و ٤٩٧ هه‌زار كه‌س.
هه‌شته‌م سه‌رژمێری له ساڵی ١٩٨٧دا به‌ڕێوه چوو، ئه‌نجامه‌كان ده‌ریان خست كه ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق بۆ ١٦ ملیۆن و ٣٣٥ هه‌زار و ١٩٩ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
سه‌رژمێری نۆیه‌م و دوایین سه‌رژمێری له عێراق له ساڵی ١٩٩٧دا به‌ڕێوه چوو، له‌م سه‌رژمێرییه‌دا ١٥ پارێزگای عێراق به‌شدار بوون جگه له هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك. به‌پێی ئه‌نجامی پرۆسه‌كه، ژماره‌ی دانیشتووان بۆ ١٩ ملیۆن و ١٨٤ هه‌زار و ٥٤٣ كه‌س به‌رز بووه‌وه. كه ئه‌مه‌شیان به خراپترین سه‌رژمێری بۆ كورد داده‌نرێت، چونكه ڕێژه‌ی كوردی له كه‌ركووك به له‌سه‌دا 20 دیاری كردووه.
دوای ٢٧ ساڵ له دوایین سه‌رژمێری له عێراق، بڕیاره ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ی ئه‌م مانگه، سه‌رژمێری ده‌یه‌م به‌ڕێوه بچێت، ئه‌م پرۆسه‌یه ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق به به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌گرێته‌وه.
پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ئه‌مجاره جیاوازه له‌وانه‌ی پێشوو، جگه له دیاریكردنی ژماره‌ی دانیشتووان، پرۆسه‌یه‌كی گشتگیره و تێیدا ده‌یان پرسیاری دیكه ئاڕاسته‌ی هاووڵاتیان ده‌كرێت.
ئه‌م سه‌رژمێرییه بۆ كورد هه‌ستیاره، هه‌رچه‌نده خاڵی گه‌شبینی ئه‌وه‌یه كه به‌هۆیه‌وه پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیی عێراق زیاد بكرێن، به‌ڵام مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه به زیان بۆ كورد له كه‌ركووك و ناوچه دابڕێندراوه‌كانی دیكه شكێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه سیاسه‌تی شكستخواردووی پارتی و یه‌كێتی نه‌یتوانیوه كورد بگێڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه، به پێچه‌وانه‌وه عه‌ره‌بی زۆری هاورده له‌وێ نیشته‌جێ كراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە