پێش 1 هەفتە 219 جار خوێنراوەتەوە

چۆن خواردن بده‌ین به‌ منداڵه‌كانمان؟

په‌یام

ئەم بابەتە زۆر وردەکاری تێدایە هەوڵئەدەین بە شێوەیکی ئاسان باسی بکەین، لەم پۆستە باسی خواردنی منداڵی ٦ مانگ بۆ ۱۲ مانگ ئەکەین، سەرەتا پێویستە ئەم زانیاریانەمان هەبێت:

۱-خواردنی منداڵ دەبێت بە بڕێکی کەم دەست پێ بکەین و ووردە ووردە بڕەکەی زیاد بکەین.

۲- نابێت لە یەک کاتدا بە چەند جۆرە خواردنێک دەست پێ بکەین، سەرەتا بە یەک خواردن دەست پێئەکەین بۆ ٤-۷ رۆژ گەر خواردنەکەی پێ کەوت و هەستاری پێ نەبوو ئەوا جۆرێکی تری خۆراکی بۆ زیاد ئەکاین بۆ ٤-۷ رۆژ گەر پێی هەستار بوو یان هەستت کرد رەدی ئەکاتەوە ئەو چۆرە خوراکەی مەدەرێ، بەو شێوەیە چۆری خواردنی بۆ زیاد ئەکەی هەتا خواردنەکەی ئەبێتە هەمە جۆر.

۳-پێویستە خواردنەکان فرێش و تازە بن.

٤-ئەگەر هەستمان کرد خواردنێک لەسەرەتادا ڕەت ئەکاتەوە ئەبێ زیاد کردنی ئەم جۆرە خواردنە دوا بخەین.
۵-ئەگەر هەستمان کرد هەستیارە بە خواردنێک ئەبێ پێی نەدەین. (نیشانەکای هەستاری : هێڵنج و رشانەوەی توش بوو یان سک چوونی توش بوو یان پێستی منداڵەکە سوور بووەوە )

٦-پێویستە خواردنەکە بکرێ بە شیوەی شۆربا ئنجا بەکەوچکی بچووک پێ بدرێت .

۷- نابێ تا تەمەنی ساڵ خوێ بکرێتە خواردنی منداڵەوە (لە بابەتێکدا باسم کردووە)

۸. ئاسایە شیر خواردنی منداڵەکە تۆزە تۆزە کەم ببێتەوە چونکە لە بری ئەو بڕە شیرە خواردن ئەخوات.

۹. میوە بە عەسارە ئەبێ بکرێ بە شەربەت تا ئەو تەمەنەی ئەتوانێ قەپی لێ بگرێی و بیجوی و قووتی بات.

۱٠. سەوزەو بابەتەکانی سەوزە ئەبێ جوان بکوڵێ ئینجا بهارێ تا ئەو تەمەنەی مناڵەکە ئەتوانێ قەپ بگرێ و بیجوێ و قووتی بات.

۱۱. دەبێت بە دانشتنەوە خواردن بدرێ بە منداڵ

لەتەمەنی ٦ مانگیدا (کە تەمەنی منداڵ بوو بە ٦ مانگ) پێویستە بە شۆربای برنج دەس پێبکەیت(برنجی هاراو) ، گەر پێیکەوت شۆربای بۆ دروست بکە لەگەڵ هەندێ خواردن و میوە ئەتوانی لەگەڵ برنج تێکەڵی بکەیت.، ئەتوانی سریلاکی برنجی بۆ بەکار بهێنی.
لەتەمەنی ۷ مانگیدا مریشک زیاد ئەکرێت بۆ شۆرباکە بەمەرجێک بکرێت بە پارچەی زۆر بچووک .

لە تەمەنی ۸ مانگیدا گۆشتی سوور زیاد ئەکرێت بۆ شۆرباکە بەمەرجێک بکرێت بە پارچەی بچووک ، وە هەروەها زەردێنەی هێلکەشی ئەتواندرێ پێی بدرێت، بەهیچ شێوەیەک سپێنەی هێلکە تا ۱ ساڵ نابێت بدرێ بە منداڵ ، کاستەریش ئەتوانرێت پێی بدرێت بەمەرجێک شەکری تێ نەکرێت.

بە گشتی ئەو خواردنانەی ئەدرێ بە منداڵ بە پێ تەمەن:

٦ بۆ ۸ مانگ :

۱. سێو، ۲. قۆخ، ۳. ترێ، ٤. ماست ، ۵. مۆز ، ٦. هەنجیر، ۷. هەرمێ، ۸. قەیسی، ۹. کولەگە، ۱٠. پەتاتە، ۱۱. بیبەری شیرین، ۱۲. فاسوڵیای تەر، ۱۳. قارچک، ۱٤. پیاز ، ۱۵. سیر، ۱٦.کێزەر, ١٧. ئەڤۆگادۆ , ١٨ . مریشک
۸بۆ ١٢ مانگی:

۱. بروکلی، ۲. قەرنابیت، ۳. باینجان، ٤. شێلم ، ۵. خەیار ، ٦. خاس، ۷. بامێ، ۸. سپیناخ، ۹. تەماتە، ۱٠. نیسک، ۱۱. شوتی، ۱۲. کاڵەک، ۱۳. ئەنەناس، ۱٤. کێوی ،۱۵. گریپ فروت، ۱٦. پەنیر، ۱۷. زەردێنەی هێلکە, ١٨. پرتەقاڵ, ١٩. گۆشت
ئەم خواردنانە ئەوەی سەوزەیە ئەبێ بکوڵێ ئینجا بهارێ ، ئەوەی میوەیە ئەبێ بە عسارە بکرێ بە شەربەت یان تێکەڵی شورباکەی بکەیت دووای ئەوەی بە جوانی پاک دەکرێنەوە. گوشت و مریشکش دەبێت ورد ورد بکرێت و تێکەڵی شوربا دەکرێت.

تێبینی : بە پێی هەندێ سەرچاوەی تر پێدانی ئەم خواردنانە بە پێی تەمەن جیاوازێکی کەمی هەیە.

ئەگەر سوودت لێی بینی تکایە شەیری بکەو ئینڤایتی هاوڕێکانیشت بکە بۆ ئەوەی ئەوانیش سوودی لێ ببینن.

 

ئاماده‌كردنی
دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال
پزیشکی نەخۆشیەکانی منداڵان و خۆراک و گەشەی منداڵان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    پێگه‌ی دایك له‌ خێزاندا

  • پێش 1 هەفتە

    چۆن خواردن بده‌ین به‌ منداڵه‌كانمان؟

  • پێش 2 هەفتە

    ٢٢رێگا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیت لەگەڵ منداڵەکەت

  • پێش 3 هەفتە

    بەختەوەری نەبینراو

  • پێش 4 هەفتە

    ترسی منداڵ له‌ قوتابخانه‌ هۆكار و چاره‌سه‌ر

  • پێش 4 هەفتە

    كاریگه‌ری جه‌نگ له‌سه‌ر ده‌روونی تاك چییە؟

  • 09/10/2019

    کێشەی چوونە دەرەوه‌ی شەوانەی هەرزەکاران

  • 07/10/2019

    ئەو چوار نێعمەتە مرۆییەی کە پێویستە لە خێزانی پێشەنگدا هەبن؟

سەرەتا